ناو: کەمال
نازناو: کەمال ڕەمزی
ناوی باوک: محەمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1935
ڕۆژی کۆچی دوایی: #06-02-1998#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
کەمال کوڕی محەمەد ڕەمزی کوڕی مەلا مارفی قازیی سلێمانییە. لە ساڵی 1935 لە سلێمانی لەدایک بووە، قۆناغەکانی سەرەتایی و ئامادەییی تێدا بڕیووە، ساڵی 1960 کۆلێجی کشتوکاڵی لە زانکۆی بەغدا تەواوکردووە، ھەمان ساڵ بووە بە مامۆستا لە ئامادەیی کشتوکاڵی #بەکرەجۆ#. لەبەر دڵسۆزی و لێھاتوویی کراوە بە جێگری بەڕێوەبەری ئەو ئامادەییە. هەروەها لە ساڵی 1964 ھاوسەرگریی لەگەڵ پەخشان نووریی ئامۆزای کردووە، دوو کچ و کوڕێکی لێ ھەیە.
لە ساڵی 1970 گواستراوەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی بەخێوکردنی ئاژەڵ لە بەکرەجۆ، چوار ساڵی تێیدا بەردەوام بووە. دواتر نێردراوە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و شەش مانگ خولی لە بواری بەڕێوەبردنی کێڵگەکانی بەخێوکردنی ئاژەڵدا بینیوە. وە لە ساڵی 1974 چووەتە ڕیزی شۆڕشی ئەیلوول، هەروەها لە ساڵی 1992 بۆ ژیاندنەوەی کشتوکاڵ و گوندە وێرانەکان، ڕێکخراوی (کاردۆ)ی لەگەڵ کۆمەڵێک شارەزا و ئەندازیاری کشتوکاڵی دامەزراندووە. ساڵانی 1978-1997 بەڕێوەبەر بووە لە #شارەزوور# و سلێمانی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی سلێمانی و لە ساڵی 1997 خانەنشین کراوە.
وە لە ڕێکەوتی 06-02-1998 کۆچی دوایی کردووە.
=KTML_Bold=نووسینەکانی=KTML_End=
لەبەر ئەوەی لە بنەماڵەیەکی ئەدەبیدا چاوی ھەڵھێناوە، بایەخی خوێندنەوە و ئەدەبیاتی لا پەیدا بووە. نووسینی لە (#گەلاوێژ#، #هەتاو#، #ڕوناهی#)شدا بڵاوبووەتەوە. [1]