ئەمڕۆ
25-03-202425-03-2024 لە دیدارێکدا دکتۆر
پشتیوان سادقپشتیوان سادق ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای
هەولێرهەولێر لەگەڵ کادیرانی پێشکەوتووی پارتی لە شاری ھەولێر کۆبووەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 25-03-2024، لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر، دکتۆر پشتیوان سادق ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی ھەولێر، بە ئامادەبوونی بەرپرسی لقەکان و ھەڤاڵان
ئومێد خۆشناوئومێد خۆشناو و ھەڵگورد شێخ نەجیب و چیا ھەرکی یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەب و ئەندامانی مەکتەبی ڕێکخستنی ھەولێر و ھەڤاڵان و کادیرانی پێشکەوتووی سنووری لقەکانی پارێزگای ھەولێر، کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.
لە سەرەتایی کۆبوونەوەکەدا، دکتۆر پشتیوان سادق باسی لە دوایین پێشھاتە سیاسییەکانی کوردستان و ئێراق کردوو، ڕایگەیاند بە پلان و بەرنامە و لە ڕێگای دادگای فیدڕاڵی، بارودۆخێکی سەختیان بۆ ھاووڵاتییان و مووچەخۆرانی کوردستان درووستکردووە، بۆیە لەسەر ھەموومان پێویستە دژی ئەم ستەم و زوڵم و سیاسەتی برسیکردنە ڕابوەستین.
لە تەوەرێکی تری قسەکاندا، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی ھەولێر، ئاماژەی بەوەکرد کە
حکومەتی هەرێمی کوردستانحکومەتی هەرێمی کوردستان، ھەموو ئەرک و کارەکانی بەرانبەر
بەغدابەغدا جێبەجێ کردووە، بەڵام ئەوان دوور لە یاسا و دەستوور مامەڵە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان دەکەن، ئەمەش جێگای قبووڵکردن نییە.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا، دکتۆر پشتیوان سادق ڕایگەیاند، گەلی کورد بە سەرکردایەتی و ڕێبەرایەتی جەنابی (
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی) ، نە لە ڕابردوو و نە لە ئێستا و نە لە داھاتووش، ھیچ ھێز و بڕیارێکی سەپێنراوی دژ بە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان قبووڵ نەکردووە و قبووڵ ناکات.
بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر، لە بەشێکی تری وتارەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد، کە ھەرێمی کوردستان، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە ڕووی پەیوەندی دیبلۆماسی و سیاسی و پرسە نێودەوڵەتییەکان، بەرەوپێش دەچێت و داھاتووی کوردستان زۆر گەش و ڕووناکە.
[1]