ئەمڕۆ #24-03-2024# لە دیدارێکدا دکتۆر #پشتیوان سادق# ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای #هەولێر# لەگەڵ ژمارەیەک مامۆستای خۆبەخشی ئایینی، لە سنووری شاری ھەولێر کۆبوونەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 24-03-2024، دکتۆر پشتیوان سادق ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر، لەگەڵ ژمارەیەک مامۆستایی خۆبەخشی بەڕێزی ئایینی، لە سنووری ناوەندی شاری ھەولێر کۆبوونەوە و دیدارێکی کراوەییان ئەنجام دا.
لە دیدارەکەدا دکتۆر پشتیوان سادق دەست خۆشی ئاڕاستەی مامۆستایانی بەڕێز کرد، کە خۆبەخشانە و بێبەرانبەر خزمەتی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و کوردستان دەکەن، ھەروەھا لەنێو مزگەوتەکان دا بەوپەڕی گیانی ھاوکاری و خۆبەخشییەوە لەگەڵ خەڵک و ڕۆژوەواناندان.
بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر، لە بەشێکی تری قسەکانیدا، ئاماژەی بە دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ئێراق کرد و ڕایگەیاند بە ناڕەوا و دوور لە یاسا و دەستوور مافە ڕەواکانی گەلەکەمان و شایستە داراییەکانی مووچەخۆران و ھاووڵاتییانیان زەوت دەکرێت، بۆیە لەسەر ھەموولایەک پێویستە بەگیانی نیشتمانیانەوە، بەرانبەر ئەو ستەمە بوەستنەوە، کە بە ناڕەوا دەکرێتە سەر مافەکانی خەڵکی کوردستان.
دکتۆر پشتیوان لە تەوەرێکی تری قسەکانیدا، ڕایگەیاند ھەمیشە مامۆستایانی ئایینی بەگیانی بەرپرسیارانەوە مامەڵەیان کردووە، کە ئەمەش بەشێکە لە ئەرکی ئایینی و نیشتمانی، بۆیە پێویستە بەرانبەر بە پێنەدانی مافی شەرعی مووچەخۆرانی کوردستان لەلایەن ئێراقەوە، دەنگ ھەڵبڕین و داوای مافە یاسایی و شەرعیەکانمان بکەین، چونکە ئەوەی پێویست بوو لەسەر #حکومەتی هەرێمی کوردستان#، جێبەجێی کردووە، بە دڵنیاییشەوە، پشت بە خوای گەورە و ئیرادەی بەھێزی خەڵکە سەربەرزەکەمان، ئاییندەی گەش ھەر بۆ کوردستانە. [1]