ناو: عەبدوڵڵا
نازناو: مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ناوی باوک: محەمەد وەلی
ساڵی لەدایکبوون: 1931
ڕۆژی کۆچی دوایی: #03-03-1997#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #وەڕاز#ی شارۆچکەی #چوارتا#ی ناوچەی شارباژێڕ
شوێنی کۆچی دوایی: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
یەکێک بووە لە مامۆستا ئایینییە دیارەکانی شاری سلێمانی و پیاوێکی ڕووخۆش و چاکەخواز و خۆشەویستی ناو کۆمەڵگە بووە ناوی تەواوی (عەبدوڵڵا محەمەد وەلی)یە، ناسراو بووە بە (مەلا عەبدوڵڵا وەڕازی) ساڵی 1931 لە دێی وەڕازی سەربە شارۆچکەی شارباژێڕ چاوی بە دنیا هەڵهێناوە.
سەرەتا لە خزمەت مامۆستا مەلا محەمەدی باوکیدا دەستی بەخوێندن کردووە ساڵی 1947 دەچێتە گوندی #کوڕەداوێ# لە خزمەت مامۆستا مەلا مستەفای کوڕداوێ درێژە بەخوێندن دەدات هەر لەو ساڵەدا لەگەڵ مەلا جەلالی برایدا ڕوو دەکەنە خانەقای مەلا شێخ عەبدولقادری چەمپاراو بۆ ماوەی شەش مانگ لە خزمەت مامۆستا مەلا حەمە ئەمین دەخوێنێت.
دواتر بۆ جاری دووەم لە ساڵی 1948 دەگەڕێتەوە گوندی کوڕەداوێ بە هاوڕێیەتی مامۆستا مەلا ئەحمەدی #گۆمڵێ# بۆ خزمەت مامۆستا مەلا مستەفا تاکوو ساڵی 1953 لەوێ دەمێنێتەوە دواتر لەگەڵ مەلا جەلالی برای ڕوو دەکەنە گوندی #جێشانە# لە خزمەت مامۆستا مەلا شێخ محەمەدی #کەوانەدۆڵ# دەخوێنن.
ساڵی 1957 دێنە سلێمانی بۆ خزمەت مامۆستا مەلا عەبدوڵڵای بێژوێ هەر لەو ساڵەدا لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ سەردانی باوکیان لە چەمی کەناروێ مەلا جەلالی برای ئاو دەیبات و دەخنکێت دوای ئەوە بۆجاری سێیەم ڕوو دەکاتەوە گوندی کوڕەداوێ لە خزمەت مامۆستا مەلا مستەفا درێژە بە خوێندن دەدات.
تاکوو ساڵی 1958 دواتر دەگەڕێتەوە خزمەت باوکی بۆ گوندی وەڕاز ساڵی 1961 لەگەڵ باوکی دا بە ماڵەوە دەچنە چوارتا ساڵی 1963 کاتێک باوکی دەبێتە مامۆستا و مەلای مزگەوتی حاجی ڕەشیدی خەفاف لەگەڵ ماڵی باوکی دێتە سلێمانی ساڵی 1970 کە باوکی کۆچی دوایی کردووە دەکرێتە مەلای هەمان مزگەوت لە #05-04-1971# بەفەرمی بە پێی فەرمانی دیوانی ئەوقاف ژمارە ( 1162 لە #13-04-1971# ) دادەمەزرێت. لە ڕێکەوتی 03-03-1997 لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کردووە. دواتر مامۆستا مەلا بەهادینی کوڕی لە شوێنی خوالێخۆشبوو دەکرێتە پێشنوێژ و وتار خوێن. [1]