کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,530
وێنە
  123,854
پەرتووک PDF
  22,075
فایلی پەیوەندیدار
  125,491
ڤیدیۆ
  2,192
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,291
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,503
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,692
عربي - Arabic 
43,830
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,570
فارسی - Farsi 
15,707
English - English 
8,514
Türkçe - Turkish 
3,819
Deutsch - German 
2,029
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,939
شوێنەکان 
17,028
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
945
وێنە و پێناس 
9,461
کارە هونەرییەکان 
1,522
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,943
نەخشەکان 
277
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
747
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,045
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,658
کورتەباس 
22,137
شەهیدان 
11,890
کۆمەڵکوژی 
11,364
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
902
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
54
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,295
PDF 
34,642
MP4 
3,829
IMG 
233,285
∑   تێکڕا 
273,051
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
هەڵبژاردن وەک تەواوکاریی لامەرکەزی و فیدرالیزم لە عێراق
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
هەڵبژاردن وەک تەواوکاریی لامەرکەزی و فیدرالیزم لە عێراق
هەڵبژاردن وەک تەواوکاریی لامەرکەزی و فیدرالیزم لە عێراق
=KTML_Bold=هەڵبژاردن وەک تەواوکاریی لامەرکەزی و فیدراڵیزم لە ئێراق=KTML_End=
#محەمەد شوانی#
هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و دەستبەکاربوونیان، جۆرێکە لە سیستەمی لامەرکەزی و دابەشکردنی دەسەڵاتەکان و چڕنەکردنەوەی لە ناوەند، شێوازێکە لە حوکمی زۆرینە و بنەمایەکی بنچینەیی سیستەمی دیموکراسییە. هاوکات، بریتییە لە گواستنەوەی دەسەڵات بە هەموو جۆرەکانییەوە، یاسادانان و جێبەجیکردن و دادوەری و پلانی ئابووری و مامەڵە بە داهاتەکانییەوە بۆ پارێزگاکان، بێ گەڕانەوە بۆ ناوەند جگە لە دەسەڵاتە فیدراڵییەکان.
لە شۆڕشی ئەیلولدا کورد بۆ چەندین ساڵ داوای سیستەمی لامەرکەزی دەکرد و بە هەزاران قوربانیدا لەو پێناوەدا، کەچی ئەمڕۆ بەپێی دەستوور و بەبێ زەبروزەنگ و خوێنڕشتن بۆ #کەرکووک# و ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکان فەراهەم کراوە، لە سەرووی لامەرکەزیشەوە، فیدراڵیزم. پەڕڵەمانی کوردستان لە 1992 ەوە بڕیاری لەسەر سیستەمی فیدراڵی لە ئێراق دا، لە دەستووری نوێی ئێراقیشدا لە 2005 فیدراڵی جێگیر کراوە، ئەگەرچی هێشتا مەیلێکی بەهێز هەیە بۆ مەرکەزیەت و گێڕانەوەی جۆرێک لە دکتاتۆرییەتی زۆرینە (شیعە)، کە جاران دکتاتۆرییەتی کەمینە (سوننە) بوو.
لامەرکەزیەت جێگای خۆی نەگرتووە، چێوە و پەیکەری فیدراڵیزم لە ئێراق تەواو نەبووە، دامەزراوەکانی فیدراڵیزم بەپێی دەستوور بوونیاد نەنراون، بۆشایی و کەموکوورتییەکی زۆر لە بوونیادی کارگێڕیی و دامودەزگاکانی بەڕێوەبردن و چاودێریی و سیستەمی فیدراڵیی لە ئێراقدا هەیە. دەسەڵاتە فیدراڵییەکان لە دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن و دادوەری پێکدێن. بەپێی مادەی 48 ی دەستوور دەسەڵاتی یاسادانان لە ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی فیدراڵی پێکدێت، کەچی تا ئێستا ئەنجوومەنی فیدراڵی درووست نەکراوە، کە دەبوو بە پێی مادەی 65 ی دەستوور پێکبهاتایە. هاوکات، هەڵنەبژاردنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە 2013 لە تەواوی ئێراق و لە 2005ەوە لە کەرکووک و سەپاندنی هەژموونی ناوەند وەکوو جۆرێک لە مەرکەزیەت و بوونیادنەنانی سوپایەکی ئێراقی فیدراڵی کە گوزارشت لە هەموو پێکهاتەکان بکات. هەموو ئەمانە و چەندینی دیکە دژی پرەنسیپە بنچینەییەکانی سیستەمی لامەرکەزی و فیدراڵین. دواکەوتنی درووستبوونیان پڕۆسەی دیموکراسی لە ئێراقدا دوا دەخات و ئەگەری گەڕانەوەی مەرکەزیەت زیاتر دەکات. بۆیە، ئەنجامدانی هەڵبژاردن بۆ ئەنجوومەنی پارێزگاکان سەرەتایەکی باشە بە ئاڕاستەی جێگیربوونی لامەرکەزیەت لە بەڕێوەبردندا لە ئێراق.
ئەگەر بڕیار بێت ئێراق وەک دەوڵەتێکی لامەرکەزی و فیدراڵی بوونیاد بنرێت، پێویستە تەواوی دامودەزگا و دامەزراوە و میکانیزمە کارگێڕییەکانی فیدراڵیزمی تێدا درووست بکرێت. وردەوردە ناسنامەی پێکهاتە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی ئێراقی لەو سیستەمەدا ڕەنگ بداتەوە و ئێراق وەک دەوڵەتێکی دەستووری بناسرێت.
هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان هەنگاوێکە بۆ پڕکردنەوەی یەکێک لەو بۆشایی و کەموکوورتیانە و تەواوکردنی دامەزراوەیەکی دیکەیە لە حوکمی زۆرینە، کە بریتییە لە جێگیرکردنی لامەرکەزی و بەهێزکردنی دەسەڵاتی هەرێمەکان و گێڕانەوەی مافی بڕیاردان بۆ ئەو پارێزگایانەی لە هەرێمێکدا خۆیان ڕێکنەخستووە. ئەمەش نیشانە و سیمایەکی ئەرێنیە بۆ تەواوکاری سیستەمی لامەرکەزی و فیدراڵیزم و پێشکەوتنی شێوازی حوکمڕانی و نەگەڕانەوە بۆ مەرکەزیەت کە ئەگەرێکی کراوەیە لە ئێراقدا.
لەم قۆناغەدا، دەبێت دەنگدەرانی کورد بە گشتی ئەو ڕاستییە بزانن، بژاردەی لامەرکەزی و سیستەمی فیدراڵی لە ئێراقدا زاڵبوونی گرووپێکە لە گرووپە پێکهێنەرەکانی گەلی ئێراق، درووستبوونەوەی ناوەندێکی بەهێز و سەپاندنی دەسەڵاتی ئەو گرووپەیە بەسەر پێکهاتەکانی ئێراقدا.
مەترسیەکەش لێرەیە، مەرکەزیەت و بەهێزبوونی ناوەندێک کە بە دەستی گرووپێکی مەزهەبی گشتگیرەوە بێت، یان بە دەستی حیزبێکی نەتەوەیی شۆڤێنییەوە بێت و بیانەوێت زمان و بیروباوەڕو ئایین و مەزهەب و ئایدیۆلۆجیای خۆیان بەسەر تەواوی ئێراقدا بسەپێنن، وەک ئەوەی لە هەشتا ساڵی ڕابردوودا دیمان، بێگومان لە زیانی کورد و سەرجەم پێکهاتە جیاوازەکانی دیکە دەبێت. کورد بە خولێکی دیکەی هەڵمەتی قڕکردن و لەناوبردندا تێدەپەڕێت، کارەساتەکانی ڕابردووی دووبارە دەبنەوە.
ئەنجامدانی هەڵبژاردن بۆ ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە ئێراقدا چەند ڕۆژێکی کەمی ماوە، ئەنجوومەنەکان وەک حکومەتی خۆجێیی لە پارێزگاکاندا دەست بەکار دەبن. ئەم پڕۆسەیە لە کەرکووک بۆ دووەم جار و لە پارێزگاکانی دیکەی ئێراق بۆ چوارەم جارە ئەنجام دەدرێت. وەک ئاماژەمان پێکرد، لە کەرکووک بە بیانووی ململانێ و ناکۆکی نێوان پێکهاتەکان لە 2005 ەوە هەڵبژاردن نەکراوە. لە ئێراقیش بە گشتی لە 2013 ەوە ڕاگیرابوو. ئەمەش مەترسیەکی گەورە بوو بۆ سەر لامەرکەزیی دەسەڵات و سیستەمی فیدراڵی بە گشتی.
ئەگەر نەکردنی هەڵبژاردن بۆ هەر کۆمەڵگەیەکی فرەکلتور و خاوەن وردە کلتوری جیاواز ترسناک بێت، ئەوا بۆ ئێراق دوو جار ترسناکە چونکە لێرە لامەرکەزی کارگێڕیی و دابەشکردنی دەسەڵاتەکان مێژوویەکی دوورودرێژو کەڵەکەبووی ئەزموونی بەڕێوەبردنی نییە، . یەکدی قەبوڵکردن بە جیاوازییەکانەوە درووست نەبووە. بەپێچەوانەوە، سەپاندنی یەک ڕەنگی لە جیهانبینی تاکی ئێراقیدا ڕەگێکی قوڵی هەیە، بووە بە بەشێک لە کەسایەتیی، ئەمەش پڕۆسەیەکی پەروەردەکردن و مەشق و ڕاهێنانی بەردەوامی دەوێت. تا ئەم پڕۆسەیە تەواو دەبێت، زۆر پێویستە پێکهاتەی کوردستانی لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکان ئامادەیی هەبێت، بەشداری چالاکانە بکات لە هەر پڕۆسەیەکی دیموکراسی وەک هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان. ئەمە بۆ کەرکووک و ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکان ڕووداو و وەرچەرخانێکی گەورەیە و کاریگەریی قووڵ و ڕیشەیی دەبێت لەسەر شێوازی بەڕێوەبردن و پەیوەندی نێوان پێکهاتە نەتەوەییەکانی پارێزگاکە و ناوچەکە بەگشتی. دەنگدانەوەی دەبێت بۆ چەندین ساڵی ئاییندە، ئەگەر تەواوی پۆستەکانی هەر پارێزگایەکیش دیاری نەکات، بە لایەنی کەمەوە پارێزگار لەم ئەنجوومەنەدا هەڵدەبژێردرێت.
جگە لەوە، ژمارەی کورسییەکانی هەر پێکهاتەیەک توانای کۆنتڕۆڵکردنی وردی بوارەکانی خزمەتگوزاری و پێداویستییەکانی خەڵک و بەدەنگەوەهاتنی داواکارییەکانیان زیاتر دەبێت، بەرنامە و پڕۆژەی زیاتر پێشکەش دەکەن و لە ڕێگای زۆرینەوە بواری جێبەجێکردنیان فراوانتر دەبێت.
بەکوورتی، گرنگی و بایەخی ئەم هەڵبژاردنە زۆرە، بە تایبەت لە کەرکووک، هەر دەستپێکردنەوەی خودی پڕۆسەکە، ڕازی بوونی لایەنە ئێراقییەکان لەسەر کاراکردنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە ئێراق و ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کەرکووک جێگای لەسەر ڕاوەستان و هەڵوەستەکردنە. پێویستە کورد قووڵتر بیر بکاتەوە و گەرموگوڕتر بەشداری بکات و بەرنامەی وردتری هەبێت. هاوکات، ئەم هەڵبژاردنە وەک پایە و کۆڵەگەیەکی لامەرکەزی و سیستەمی فیدراڵی و دابەشکردنی دەسەڵاتەکانە لە ئێراقدا، ئامرازێکە بۆ پتەوکردنی پرەنسیپەکانی دەوڵەتی مەدەنی و هاووڵاتیبوون و بەشداری لە بڕیار و بەڕێوەبردندا. هەموو ئەمانەش ئەگەر بۆ هەموو پێکهاتەکانی ئێراق گرنگ بن، ئەوە بۆ نەتەوەی کوردستان دەستکەوتێکی زۆر گەورەیە و سەرەتای قۆناغێکی نوێی خەباتی نەتەوەییە بە شێوازێکی مەدەنیانەی شارستانیانە. بۆیە، دەبێت کورد ناکۆکی و جیاوازیی ئایدیۆلۆجی تەسکی حیزبایەتی بە لاوە بنێت و لەسەر بنەمای بەرژەوەندی نەتەوەیی و نیشتمانی بیر بکاتەوە و بڕوانێتە ئاییندە و دەنگ بدات بە لیستە کوردستانییەکان و کاندیدە بە تواناو شایستەکان. [1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 321 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی سەکۆ - 14-12-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 14-12-2023 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 27-03-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 29-03-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 07-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 321 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.625 چرکە!