دەمارگیریی و گەمژەیی
هۆمەر محەمەدهۆمەر محەمەد
دەمارگیریی و گەمژەیی نەک دژی یەک نین، بەڵکوو وەک خۆشەویستی و ئازادی عاشق و مەعشوقی یەکدین. لە بنەڕەتەوە دەمارگیریی لە مێرگی گەمژەییدا سەوزدەبێت و گەمژەیش بەرهەمی دەمارگیرییە. جا دەمارگیریی ئایینی وئایدۆلۆجی بێت یان نەتەوەیی، بەرهەم و دەرئەنجامەکەی هەر تاوان و خراپەکارییە، نەک ئاسوودەیی کۆمەڵگە. ئەوەی لە
کەرکووککەرکووک گوزەرا و دەگوزەرێت لە ئێستا و ڕابردوودا چاوچنۆکی و تەماحی نەوتە و بەدەمارگیریی و گەمژەیی دەشاردرێتەوە.
ئێمە حیزبی کوردی دەناسین و دەزانین، کە لە بەها ئەخلاقییەکان دوورن و پەتای گەندەڵی چووەتە مۆخییەوە و وابەستەی خێڵ و بنەماڵە و تایەفەیە. دەشزانین جگە لە دزینی سامانی کەرکووک سەروسەکوتێکی ئەوتۆی لەگەڵ کوردستان و مافی نەتەوە و گەلی کوردستان نەماوە. دەزانین ئەگەر
بەعسبەعسییەکان گوندی کوردستانیان ڕووخاند ئەمانیش مرۆڤی کوردیان ڕووخاندووە، ئەگەر بەعسییەکان فیزیکی مرۆڤی کوردیان دەکوشت ئەمان ڕۆحی کوردبوون دەکوژن! بەڵام خۆ ناکرێت لە ڕقی ئەوان ئاگر لە ماڵی خۆمان بەردەین و شوناسی کوردستانییبوونی خۆمان بسوتێنین، خۆ ناکرێت هەر سەرکۆنەی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان بکەین لە ستەمکارییەکانی دەوڵەتی ئێراق و میلیشیاکانیان بێدەنگ بین. خۆناکرێت لەبەر ئەوەی دەسەڵاتدارانی هەرێم گەندەڵ و نابەرپرسیارن، مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان بخەینە خانەی دەمارگیریی نەتەوەییەوە و لە ئاست سیاسەتە توند و ڕەقەکانی دەوڵەتی ئێراق و توندرەویی میلیشیا حیزبی و ئایینیەکان بێدەنگ بین و قسەیەکمان نەبێت.
زۆر گرنگە مرۆڤ دژی دەمارگیریی نەتەوەیی بێت، بەڵام خۆناکرێت هەر دژی دەمارگیریی کوردەکان بیت و چاوت تاوان و دەمارگیریی ئەوانی دی نەبینێت. یاخود بۆ ئەوەی پێت نەڵێن نەتەوەپەرست دڵرەقی و توندڕەفتاری نەتەوەکانی دیکە نادیدە بگریت.
بەشبەحاڵی خۆم دژی دەمارگیریی و فاشیزمم، جا چ هیی کورد بێت دژی عەرەب و تورکمان چ هیی ئەوان بێت دژی کورد. دژی دەمارگیریی ئایینی و ئایدۆلۆجیم، جا چ هیی ئیسلامییەکان بێت دژی عەلمانییەکان، چ هیی عەلمانییەکان دژی ئیسلامییەکان.
گرفتەکە ئەوەیە مرۆڤ لەسەر ڕق هەڵوێست وەرگرێت نەک لەسەر بنەمایەکی عەقڵانی، دەی خۆ دەستەڵاتدارانی کەرکووک فریشتە نین و کوردەکان شەیتان بن، زەق بە بەرچاوانەوە عەرەبەکان و تورکمانەکان لە کەرکووک شەڕی داد ناکەن بەڵکوو شەڕی مافەکانی کورد دەکەن و بێشەرمانە پشتیان بە سوپا و میلیشیاکان بەستووە، سوپایەک کە لە بەردەم
داعشداعش خۆی نەگرت، نەک کەرکووک بەڵکوو تکریت و ڕومادی و دیالەشی بۆ نەپارێزراو ئەوەی کەرکووکی لە داعش پاراست کوردستانیان و پێشمەرگە بوون. کەچی ئێستا هەمان سوپا بێتەوە و بێشەرمانە خوێنی کەرکووکییەکان بڕێژێت و کوردیش بێدەنگ بێت؟ ئەمە چییە، کاکم دژی حیزبە کوردستانییەکانە. دەی ئەمە چ جۆرە تێگەیشتنێکە لە مافی ئەوانی دی؟
ئەی بۆچی ئەوە مایەی هەڵوەستە و تێڕامانی کوردستانییەکان نەبێت، کە عەرەبەکان و تورکمانەکان و هێزە میلیشیاکانیان شەش ڕۆژی ڕەبەق ڕێگای سەرەکی
هەولێرهەولێر-کەرکووک دابخەن و پشێوی بنێنەوە و کێشە بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان درووست بکەن، حکومەت لە گوڵ کاڵتریان پێ نەڵێت، بگرە سوپاسیان بکرێت، کەچی خۆپیشاندەرانی کورد گوللەباران بکرێن کە لە دژی ئەو ناهەقییە هاتبوونە دەنگ.
[1]