پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
چەمکی شۆڕش و کۆمەڵگای کوردەواری
25-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
ئیرۆن
25-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی
24-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
22-05-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
22-05-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
قولیجانی سەرحەد
22-05-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
22-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
22-05-2024
کشمیر کەریم
شوێنەکان
عەلیاوا - سێوسێنان
22-05-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 519,107
وێنە 106,571
پەرتووک PDF 19,301
فایلی پەیوەندیدار 97,360
ڤیدیۆ 1,394
ژیاننامە
ئەحمەد کایا
ژیاننامە
خەڵەف زێباری
ژیاننامە
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ڕاگەیاندنی کوردی لە کوێی پرسە کوردستانییەکان دایە؟
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕاگەیاندنی کوردی لە کوێی پرسە کوردستانییەکان دایە؟

ڕاگەیاندنی کوردی لە کوێی پرسە کوردستانییەکان دایە؟
=KTML_Bold=ڕاگەیاندنی کوردی لە کوێی پرسە کوردستانییەکان دایە؟=KTML_End=
#هیوا سەلام#

لەناو هەموو گەلانی جیهاندا ڕاگەیاندن کەرەستەیەکی سەرەکیی نەتەوەسازی و ڕێکخستنی کۆمەڵگەیە. ئەم ڕۆڵە گرنگەی ڕاگەیاندنیش هەر لەگەڵ پەرەسەندنی چاپ و بڵاوکردنەوە دەرکەوت و لە کۆتاییەکانی سەدەی ڕابردوودا زۆری دەربارە گوترا و نووسرا. ئەم ڕاستییە بووە هۆی وەرچەرخان لە تێگەیشتنی جیهان دەربارەی نەتەوە و نەتەوەسازی و وای لە تیۆرسازێکی وەکوو بێنەدیکت ئەندرسن کرد کە دووبارە نەتەوە بە ڕەچاوکردنی کاریگەریی چاپ و بڵاوکراوەکان پێناسە بکاتەوە و تیۆرەکانی پێش خۆی بخاتە بەر نەشتەری ڕەخنە. ئەو پێی وابوو کە ڕاگەیاندن و چاپەمەنی دەتوانن کۆمەڵگەکان سیستەمی جیهانگیری ئاڕاستە بکەن و ئەمەش بۆچوونێکی زۆر درووستە، لانی کەم دەربارەی کاریگەریی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی. لە وتارێکی لەم چەشنەدا ناتوانین ئەو هەموو گۆڕانکارییە مەزنەی سەدەی ڕابردوو بخەینە بەر باس و لێکۆڵینەوە، بەڵام هەوڵ دەدەین کە دیدی ڕەخنەگرانەی خۆمان بەرانبەر ڕاگەیاندنی کوردی لە هەرێمی کوردستان بخەینە ڕوو و لە هەمان کاتیشدا هەوڵدەدەین کە وەڵامی ئەو پرسیارە بدەینەوە کە ئایا ڕاگەیاندنی کوردی لە کوێی پرسە کوردستانییەکاندایە؟

هەوراز و نشێویی سەد ساڵی ڕابردوو و بارودۆخی نەتەوەی کورد هاندەری هەبوونی ڕاگەیاندنێکی پرۆفیشناڵ نەبوو. هەر بۆیە وەکوو دەبینین لە دوای دەرکەوتنی حیزبە کوردییەکان کە بەرهەڵستیی چەکدارییان دژی ڕژێمەکانی ئێراق ڕاگەیاندبوو، دوو ڕاگەیاندنی کوردی بە دوو ئاڕاستەی جیاواز هەنگاویان نا:

یەکەم، ڕاگەیاندنی شۆڕش و حیزبە چەکدارە کوردییەکان کە پێشەوایەتیی تێگەیشتنی حیزبییانەی ئەو لایەنانەی دەکرد بۆ دۆزی کورد. ڕاگەیاندنی حیزبەکان کاریگەریی ئەرێنی و نەرێنیشی لەسەر زۆر بواری ژیانی کوردەواری هەبوو. ڕووە ئەرێنییەکەی دەکرێت ئەوە بووبێت کە ڕۆحییەتی کوردانەی لە ناخی تاکی کورددا زیندوو دەکردەوە و ڕووە نەرێنییەکەی لەوانەیە ئەوە بێت کە تاکی کوردی بە هەڵەدا دەبرد و کوردبوونی لە حیزبێکدا تۆخ دەکردەوە. ئەمە سەرەڕای ئەو دەنگە نەشازەی کە هاندەری سەرەکیی شەڕی ناوخۆی نێوان حیزبەکان بوو لە شاخ.

دووەم، ڕاگەیاندنی دەوڵەت کە لە سەردەمی #بەعس#دا بەتەواوی لە بڵاوکردنەوەی بیرۆکەی بەعسیزم تێوە گلابوو، کە ئەوە دیوە ڕەشەکەی ئەو ڕاگەیاندنە بوو. بەڵام بە دیوە ئەرێنییەکەیدا، دەتوانین بڵێین کە هێشتا ئاهێکی کوردەواری لەبەردا بوو کە ڕۆشنبیرانی ئەو کات سوودیان لێ دەبینی بۆ بڵاوکردنەوەی تێڕوانینەکانیان. ئیتر هەر لە تەلەڤزیۆنی بەغدا و #کەرکووک#ەوە بۆ ڕۆژنامەی هاوکاری و گۆڤارەکانی وەکوو بەیان و ڕەنگین و …هتد. هیچ کوردێک نییە نەکەوتبێتە ژێر کاریگەریی زنجیرە فیلمە کوردییەکان، وەکوو ژاڵە، یان بەرنامە کەلتوورییەکانی ئەسعەد عەدۆ. جگە لەلایەنە نەتەوەییە کوردییەکە، بە هەموو پێوەر و هەڵسەنگاندنێک ڕاگەیاندنەکانی حکوومەت کاریگەریی زۆر ئەرێنیتریان لەسەر کۆمەڵگەی کوردی هەبوو. چونکە خوێنەری کوردی هۆشیارانە فیکەی ڕۆژنامەنووسانیان دەخوێندەوە و دەیانزانی کە کام بابەت بۆ بەرژەوەندیی کوردەواری ئامادە کراوە و لە کوێشدا ڕاگەیاندنەکە دەخوازێت بیرۆکەی بەعسیزم بڵاو بکاتەوە.

لە دوای ڕاپەڕینەوە ڕاگەیاندنی کوردی لە باشوور پێی نایە قۆناغێکی دیکەوە. ڕاگەیاندنی دەوڵەتی نەما و کۆتاییی پێ هات و حیزبەکان زۆر لە جاران زیاتر کاریان لەسەر ڕاگەیاندنی حیزبی دەکرد و لە دژی یەکتر بەکاریان دەهێنا. ئەگەر لە سەردەمی شاخدا کەلوپەلی پێویستییان لە بەردەست نەبووبێت، کە هاتنەوە شار، هەم کەلوپەل و هەم پارەیەکی خەیاڵیان خستە خزمەت ڕاگەیاندنەکانیان. سەدان کادیری ڕاگەیاندنیان بە خواستی خۆیان درووستکرد و ئەو ڕاگەیاندنکارە حیزبییە ناپرۆفیشناڵانە ڕۆڵێکی زۆر نەرێنیان لە درووستکردن و بەردەوامیدان بە شەڕی ناوخۆ بینی. لە پەنای ئەوانیشەوە بەردەوام سێبەری بەشێک لە بنەماڵە و سەرکردەکان هەبوو. لە ڕاپەڕینەوە هەتا سەردەمی دەرکەوتنی سەتەلایتی کوردی و کرانەوەی مەد تیڤی لە 1995دا، لە ڕووی سیاسییەوە ڕاگەیاندنی کوردی ڕۆڵێکی ئێجگار نەرێنی دەگێڕا و هیچ بەرنامە و پرۆگرامێکی ئەوتۆی نەتەوەسازی و نیشتمانسازی نەبوو. زۆرینەی بابەتەکانیان خولانەوە بوو لە دەوری شەڕی نێوان حیزبەکان و خۆشکردنی ئاگری ناکۆکیی نێوانیان.

دەرکەوتنی مەد تیڤی خاڵی گۆڕانکارییە لە ڕاگەیاندنی کوردی و دەستپێکی ئەو نەتەوەسازییە بوو کە لەسەر بنەمای چاپ و ڕاگەیاندن دادەمەزرێت و لە زۆر شوێندا یەکانگیر دەبێتەوە لەگەڵ نەتەوەی خەیاڵبۆکراوی ئەندەرسن. سەرباری ئەوەی تیۆرەکەی ئەندەرسن زیاتر چاوی لەسەر کاریگەریی چاپکردنە لە درووستکردنی نەتەوە و کاپیتاڵیزمی چاپ، کە هۆکارەکەی لەوانەیە ئەوە بێت کە ئەندەرسن باسی پێش خۆی دەکات نەک دوای خۆی، کە زیاتر ڕاگەیاندنی بینراوی جیهانی پەرەی سەند. ئەو تێگەییشتنەی مەد تیڤی بۆ کوردبوون بۆ هەر یەک لە سەتەلایتەکانی کوردستان تیڤی و کوردساتیش لە دوای خۆی پەڕیەوە. چونکە لە کاتی دامەزراندنی ئەم دوو تەلەڤزیۆنە هەم شەڕی ناوخۆ وەستابوو، هەم حیزبەکان پێیان وابوو کە جیهان دەیانبینێت و نەیاندەویست لە پێش چاوی جیهان خۆیان لەوە ناشیرینتر بکەن کە هەبوون. ئەم دەستپێکەی کوردستان تیڤی و کوردسات چەند ساڵێکی خایاند و لە سەرەتادا کاریگەرییەکی باشیان لەسەر شەقامی کوردی درووستکرد. بەڵام لەگەڵ بڵاوبوونەوەی زیاتری سیستەمی سەتەلایتدا، پارتی و یەکێتیی گەڕانەوە سەر کێشە کۆنەکانیان و لەسەر حیسابی نەتەوەسازیی کوردی، دەستیان کرد بە پێشخستنی حیزبسازی و بنەماڵەسازی.

لەناوخۆدا و لە هەمبەری ڕاگەیاندنی حیزبیدا، ڕۆژنامەی هاووڵاتی لە 2000 و دواتریش ڕۆژنامەی ئاوێنە، هەردووکیان لە #سلێمانی#، دەستیان بە بڵاوکردنەوە کرد. تیراژی هەردوو ڕۆژنامەکە زۆر بەخێرایی بەرز بووەوە و ئەمەش نیشانەی بێزاریی خوێنەری کورد بوو لە ڕۆژنامە حیزبییەکانی وەکوو خەبات و کوردستانی نوێ. ڕەخنە لە دەسەڵاتدار لە دوای شەڕی ناوخۆوە شتێکی نوێ بوو بۆ چاوی خوێنەری کورد. پێشتر لە بەرانبەر ڕەخنەی هاووڵاتی و ڕۆژنامەنووسانیش گوللەی حیزب هەبوو، بۆیە خاوبوونەوەی تووندوتیژیی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و ڕەوتە ئیسلامییەکان بۆ خۆی ڕووداوگەلێکی باش بوو.

هێدیهێدی هاووڵاتییانی کورد بە دوای سیستەمێکی باشتر بۆ هەرێمی کوردستان دەگەڕان. بەڵام وا پێ دەچێت کە دەربارەی هەندێک هێڵی گشتیی کوردستانیبوون کۆک بووبن یان نەفرەتی ڕاستەخۆیان ئاڕاستەی کوردستانیبوون بە هۆکارگەلێکی جیاواز نەکردبێت. ئەگەر گوزەرێک بکەین بە ڕۆژنامەکان و دەزگاکانی ئەو کاتەدا، گلەییی ئێجگار زۆر دەربارەی سیستەمی بەڕێوەبردن دەدۆزینەوە، بەڵام نەفرەت لە کوردستانیبوون نادۆزینەوە یان ئەگەر درووستتر بیڵێین بەم شێوەیەی ئێستا کەس جورئەتی نەدەکرد کە خەڵک دژی بنەما گشتییەکانی هەرێمی کوردستان و شوناسی کوردبوون و کوردایەتی هان بدات. ئەمەش ئەو شتەیە کە دەبووایە لە ئێستاشدا بەردەوام بێت. خۆ ئەگەر لە واقیعدا پارتی دیموکراتی کوردستان بەعس و ڕژێمی تورکیای هێنابووە سەر کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پاسداران و سوپای ئێران و لەولاشەوە ئیسلامییەکان تووندڕەوانی هەموو جیهانیان لە #هەڵەبجە# و هەورامان کۆ کردبووەوە، بەڵام لەسەر ڕووپەلی ڕۆژنامەکان بە دەگمەنیش بانگەشەیان بۆ هەڵەکانی خۆیان نەدەکرد و هەمیشە هەوڵیان دەدا کە بیشارنەوە و ئەو ڕاستییە تاڵانە نەکەونە بەر چاوی خوێنەران و لە زۆر کاتدا تەنانەت حاشاشیان لێ دەکرد. لە هیچ ڕووپەلێکی ئەو کات سەردێڕێک نادۆزیتەوە کە بانگەشەی ئەوە بکات کە گەڕانەوە بۆ ژێر دەستی بەعس باشتر بێت لە دەسەڵاتی هەرێم، بە هەموو کەموکووڕییەکانیشییەوە.

لە 2003 بە دواوە، کورد زۆر بە یەکگرتوویی و بە خواستی بەدەستهێنانی مافەکانی ڕووی لە بەغدا کرد و ئەو هاندانەی ڕاگەیاندنیش بۆ چەسپاندنی مافەکانی خەڵکی کوردستان و هەڵوەشاندنەوەی سوپای پێشووی ئێراق بابەتی گفتوگۆی گەرم بوو لە هەموو ڕۆژنامەکان. سەرباری هەموو ناکۆکییەکان، هێشتا هێڵە گشتییەکان، ئەگەر بەکاڵیش بووبێت، بوونیان هەبوو. بۆیە لە مەجلیسی حوکمدا پارتی و یەکێتی و ئیسلامییەکانیش بە یەک ئاڕاستەی گشتی هەنگاویان دەنا.

لەگەڵ دەرکەوتنی #بزووتنەوەی گۆڕان# وەکوو باڵێکی جیابووەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پاڵپشت بە بەشێک لە هێزی چەکداریی ئەو حیزبە، میدیایەکی ترسناکی پۆپۆلیست دەرکەوت. بەشێک لە هاووڵاتییان لە سەرەتادا ناویان لێ نابوو تۆپخانەکەی کەی ئێن ئێن و ڕۆژنامەی ڕۆژنامە. تۆپخانەکەی کەی ئێن ئێن و ڕۆژنامەی ڕۆژنامەی زمانحاڵی بزووتنەوەی گۆڕان بە زمانێکی زۆر زبرتر لە ڕۆژنامەکانی هاووڵاتی و ئاوێنە دەستیان بە کار کرد و پاڵپشتیش بوون بەو جەماوەرە ناڕازییەی بزووتنەوەکە کە لەناکاو لە دەوری بزووتنەوەکە کۆ ببوونەوە. بۆ بەرژەوەندیی حیزبیی بزووتنەوەی گۆڕان، بابەتە نەتەوەییەکانیشیان هێنایە سەر مێزی ڕەخنە و سووکایەتیپێکردن. ئیتر زۆر بە تووندی لە هێما نیشتمانییەکانی کوردستان لە نموونەی پێشمەرگە و ئاڵا و زۆر شتی دیکەش درا و هەموو ئەوانەش بە بابەتی پارە و مووچەوە گرێ دەدرانەوە.

حیزبە ئیسلامییەکانیش، کە لە دوای شکستی بزووتنەوەی ئیسلامی بەرانبەر بە یەکێتیی و بۆمبارانکردنی بارەگاکانیان لە هەڵەبجە و هەورامان خۆیان لاتەریک گرتبوو هەتا کەمتر بکەونە بەر چاوان، لە پەنای ئەو ڕەخنە تووندانەی گۆڕان دەرکەوتن و ئەوانیش هەتا بۆیان کرا لە بێڕێزیکردن لە ڕەمزە نەتەوەییەکانی وەکوو نەورۆز و ئاڵای هەرێمی کوردستان دەستیان نەپاراست و هەتا ئەمڕۆش بەردەوامن.

لە لایەکەی دیکەشەوە هەردوو حیزبی دەسەڵات بە شێوەیەکی زۆرفراوانتر ڕاگەیاندنی سەردەمی شەڕی ناوخۆیان زیندوو کردەوە و لە نموونەکانی وەکوو ڕۆژنامەی #هەولێر#ی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان و تەلەڤزیۆنی گەلی کوردستانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەوەی نەدەگوترا، ئەوان دەیانگوت. بە ئەوەندەشەوە نەوەستان و هەندێکجار تەلەڤزیۆن و ڕۆژنامەی تایبەتیان لە کاتی هەڵبژاردنەکان دەکردەوە و لەناو هەموو ئەمانەشدا هێدیهێدی بابەتە نیشتمانییەکان پاشەکشەیان دەکرد.

لەو سەردەمەدا ڕاگەیاندنی ئۆپۆزسیۆن بوو بە ئامرازێک بۆ کۆکردنەوەی خەڵکی ناڕازی لە دەوری ڕەوت و حیزبە نوێیەکان و بۆ ئەمەش ئێن ئاڕ تی نموونەیەکی زۆر ڕوونە. ئەوەی ئەندەرسن پێی وابوو کە دەکرێت چاپ هەمووان بەرەو ئامانجێکی هاوبەش ئاڕاستە بکات و ئەو ئامانجەش زۆرکات لە خزمەتی کاپیتاڵیزم دایە و دەکرێت شتێکی هاوبەشی لێ بەرهەم بێت. ڕاگەیاندنی کوردی بە پێچەوانەوە نەیتوانی هیچی هاوبەش درووست بکات، ئیتر کاپیتاڵیزم بێت یان کۆمۆنیزم و ئیسلامی کوردی، بەڵکوو نەتەوەی پەرشوبڵاوی کوردی و بە تایبەت کوردانی باشووری ئەوەندەی دیکە پەرت کرد.

لەگەڵ زیادبوونی داهاتەکانی هەرێم و هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە، حیزبەکان دەستپێشخەری جۆرێکی نوێی ڕاگەیاندنی سێبەریان کرد و ئەمەش بە کردنەوەی تەلەڤزیۆنی ڕووداوی سەر بە باڵی سەرۆکی هەرێم، نێچیروان بارزانی، لە پارتی دیموکراتی کوردستان، دەستی پێ کرد. ڕووداو دەیان هێندەی ڕاگەیاندنە کوردییەکانی دیکە بەهێز دەردەکەوت و بەو پارە خەیاڵییەی بۆی تەرخان کرا و بەو ستافە جیهانییەی کە لە دەرەوە هێنای زۆر فراوانتر دەستی بە کارەکانی کرد.

دواتر کوردستان 24 و کوردسات نیوزیش لەسەر هەمان بیرۆکەی ڕووداو دامەزران. هەموو ئەو ڕاگەیاندنە نوێیانە لە ڕووی ڕووخساری دەرەوەیان زۆر پێشکەوتووتر لەوانی پێش خۆیان هاتنە مەیدان، ئەمە جگە لەوەی لە ڕووی کواڵیتییی کارکردنیانەوە دیسان پێشی ڕکابەرەکانیان دایەوە و خەڵکانی ئاستی باڵایان هێنایە سەر شاشە و پرسیاریان ئاڕاستەی سەرۆکەکانی جیهان کرد. بەڵام ئەگەر چاوێک بە ناوەرۆکی ئەو میدیایانەدا بگێڕین، دیسانەوە دەگەینە خاڵێکی زۆر خەمناک بۆ کۆمەڵگەی کوردی. ئەوانە لە ڕووی تەکنیکەوە بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژییەکی کاریگەر و مۆدێرن هاتنە مەیدان، بەڵام لە پرسە نەتەوەییەکاندا کاریگەریی زۆر نەرێنیان لەسەر کۆمەڵگەی کوردی هەبوو و بەردەوامیشن. خۆ ئەگەر هەندێک وتاریان شی بکەینەوە، زۆر بەڕوونی ئەوە دەردەکەوێت کە دەزگا سیخوڕییەکانی وەکوو میت و ئیتیڵاعات کاریگەرییان بەسەریانەوە هەیە.

ئەگەر ڕاگەیاندنی پێشتر ئامانجێکی ناشەفافانەشی هەبووبێت، بەهۆی نزمیی ئاستی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و نزمی ئاستی کادیرەکانی کەمتر ئامانجەکانی پێکاوە بە بەراورد بەو ڕاگەیاندنە زەبەلاحانەی ئێستا کە پارەیەکی بێشوومار و تەکنەلۆجیای ئاستبەرزیان لەبەر دەستە. ئەمە جگە لەو سەدان ماڵپەڕ و ڕاگەیاندنە نافەرمییانەی کە هەر یەکێکیان بەرپرسێکی لە پشتە و قیت کراو نەتەوە و بە ئارەزووی خۆیان یاری بە داهاتووی نەتەوەی کوردەوە دەکەن. تەنانەت حیزبەکان بە پلان خەڵکانێک لە ڕاگەیاندن دەردەخەن و دواتر بە مەبەستی کۆکردنەوەی دەنگ لە هەڵبژاردنەکاندا کاندیدیان دەکەن بێئەوەی هیچ ئەزموونێکی بەڕێوەبردن یان یاسادانانیان هەبێت. لە بەرانبەر هەموو ئەوانەشدا ئەو ڕاگەیەندنکارانەی کە بە ئارەزووی حیزبەکان هەنگاو نانێن تووشی کوشتن و لێدان و زیندانیکردن دەبنەوە و بۆ ئەمەش سەیری ڕاپۆرتی ڕێکخراوە جیهانییەکان بکەین بەسە. کە لێرەدا من ناوی #سۆران#ی مامە حەمە، کاوە #گەرمیان#ی و ویداد حسێن دەبەم وەکوو نموونەی قوربانیدانی ڕۆژنامەنووسان کە بۆ حیزبەکان کار ناکەن و دووچاری کوشتن بوو نەتەوە. لەپاڵ ئەمەشدا، نموونەی شێروان شێروانی و گۆهدار زێباری هەن کە هەتا ئامادەکردنی ئەم نووسینەش لە زیندانەکانی هەرێمی کوردستاندان و دەسەڵاتی جێبەجێکردنیش نەیتوانیوە قەناعەت بۆ ڕای گشتیی ناوخۆ و دەرەوەی هەرێم درووست بکات کە بەڕاستی ئەوانە تاوانێکیان لەسەرە.

لێرە با چاوێک بە ڕاگەیاندنی حیزبە کوردییەکان و بە تایبەت ڕاگەیاندنی فەرمییان لەسەر تۆڕەکانی سۆشیال میدیا بخشێنین و چەند نموونەیەک بێنینەوە. تەلەڤزیۆنی کوردستان 24 کە زیاتر وەکوو زمانحاڵی، #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی حکوومەتی هەرێم، دەردەکەوێت، کە لە ڕووداوی شەهیدکردنی خێزانێکی عەرەبی خەڵکی موسڵ لە #پێنجوێن# پێش ڕووداوەکان کەوت و بە ناوی دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان لێدوانی دا کە ئەوانەی لەناو ئوتومبێلی بۆردومانکراودا بوون چەکداری #پەکەکە# بوون. ئەم ڕاپۆرتە بە جۆرێک داڕێژراوە وەکوو ئەوەی کە کوردانی باکوور بۆ خۆشی خۆیان دەستیان دابێتە چەک و مافەکانیان دابین کرابێت. لە کاتێکدا بە گوێرەی یاسا بەرکارەکانی هەرێم حکومەت و دەزگاکانی هەرێم پابەند کراون کە پاڵپشتی لە مافی کوردانی دیکەی پارچەکانی دیکە بکەن هەتا دەگەنە ئامانجەکانیان، ئەمە جگە لەوەی قوربانییەکانی بۆردومانەکە خێزانێکی سڤیلی عەرەبی خەڵکی موسڵ بوون. بی ئێم سی، کە دەزگایەکی نزیکە لە #بافڵ تاڵەبانی#، لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە ناوی دژەتیرۆر، لە یادی ڕزگارکردنی مەخموردا نووسیویەتی کە ئەوان وەکوو یەکێتیی مەخموریان پاراستووە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەو هێزانە هیچیان مووچەکانیان لە حیزبەکانەوە نایەت و دەبووایە هەمووی هێزی کوردستان بن، نەک حیزبەکان. ئەمەش پشتئەستوورە بە یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان و ئەو بودجەیەی کە بۆشیان سەرف دەکرێت.

خۆ ئەگەر چاوێک بە تەلەڤزیۆنی سپێدەدا بگێڕین زیاتر وەکوو دەزگایەکی پارتی دەسەڵاتدار لە تورکیا، ئەکەپە، دێتە پێش چاو نەک وەکوو دەزگایەکی کوردیی ئیسلامی. لە سپێدەدا کاتێک ئەردۆگان ڤاکسین لە خۆی دەدات، یان مزگەوتێک دەکاتەوە، یان ژنەکەی ئەردۆگان سەردانی شوێنێک دەکات دەبێتە هەواڵی سەرەکی، بەڵام کاتێک منداڵانی کورد بێبەش دەکرێن لە خوێندن بە مافی کوردی و کوردان بەزیندوویی دەسوتێنرێن، نابێتە هەواڵی سەرەکی. بەهەمان شێوە، پەیام، کە میدیای سەر بە کۆمەڵی دادپەروەرییە، زۆر بەڕوونی ئەوە بەرچاو دەکەوێت کە زۆر بە ناپرۆفیشناڵی و لە بەرژەوەندیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و دژی خۆپیشاندانەکانی شۆڕشی ژینا ڕاپۆرتەکانیان ئامادە دەکرد و کەوتبوونە سەنگەری دژی سەرهەڵدانی کوردانی ڕۆژهەڵات. بێگومان ئێن ئاڕ تی وەکوو زمانحاڵی نەوەی نوێ، لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا درێخی نەکردووە لە دژایەتیکردنی کیانی هەرێم و تێکەڵاوکردنی ئەو گەندەڵیەی کە لە هەرێم هەیە لەگەڵ ناسنامە و خاک و سەرخان و ژێرخانی هەرێم کە موڵکی خەڵکی هەرێمن. بۆ ئەمەش بەردەوام پەرەی بەو بۆچوونە داوە کە ڕادەستکردنی ژێرخانی هەرێم بە بەغدا لە بەژەوەندیی خەڵکی هەرێمدایە.

لە کۆتاییدا ئەوەی ماوە بگوترێت ئەوەیە کە سەرباری ئەوەی لە ڕووی ڕوخسارەوە کە بریتییە لە دەنگ و ڕەنگ و کواڵیتییی کاغەز و پەخش و هتد. ڕاگەیاندنی کوردی لە هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی زۆر بەرز دایە و دەکرێت بەراورد بکرێت بە ڕاگەیاندنی جیهانی. بەڵام لە ڕووی ناوەرۆک و بە تایبەت ئامانجی نەتەوەسازیی کوردی و نیشتمانسازی کوردستانی کارکردن بۆ دۆزی گشتیی کوردی و ڕووداوە کولتووری و کۆمەڵایەتییەکان و لە ئاستێکی کارەساتبار و ئێجگار نزم دایە و پێویستی بە چاکسازیی بەپەلە هەیە. بۆ ئەمەش هاوشێوەی هەموو وڵاتانی جیهان دەبێت هێڵە هاوبەشەکان دیاری بکرێت و پرسە نیشتمانییەکان جەختیان لێ بکرێتەوە. دەبێت ئێمە بزانین کۆمەڵگە لە کوێوە بۆ کوێ دەبەین و پلانی دە ساڵی داهاتوو چییە و پلانی درێژخایەن چییە. هەموو ئەوانەش بە جۆرێک بێت کە نەبێتە هۆی سنووردارکردنی ڕاگەیاندن و ئازادی لێ نەستێندرێتەوە. قسەکردن دەربارەی ئازادی بەگشتی و ئازادیی ڕاگەیاندن بە تایبەتیی بابەتێکی ئێجگار هەستیارە و پێویستە چەند هێڵێکی تۆخ بکێشرێت. ئەو هێڵەش دەبێت بە جۆرێک بێت کە کوردان لە هەموو پارچەکان خۆیانی تێدا ببیننەوە و ڕاگەیاندنی کوردی هیچی دیکە لە خزمەتی دەوڵەتە داگیرکەرەکانی کوردستاندا نەبێت. تەنانەت ناکرێت و نابێت ڕاگەیاندنی حیزبی کوردی حیزب بخاتە پێش نیشتمانەوە. بۆ ئەمەش دەبێت چاکسازی لە کۆلیژەکانی ڕاگەیاندن و وەزارەتی ڕۆشنبیری و پەڕڵەمان و دەزگاکانی جێبەجێکردن بکرێت. [1]
ئەم بابەتە 26 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی سەکۆ - 14-10-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 14-10-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاگەیاندن
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 27-03-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 29-03-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 07-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 26 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
کورتەباس
پەیامێک لەبارەی حوکمی بەشداربوون لە هەڵمەتی گشتپرسی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
چەمکی شۆڕش و کۆمەڵگای کوردەواری
ژیاننامە
شەم سامان
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ئەحمەد کایا
15-12-2008
هاوڕێ باخەوان
ئەحمەد کایا
ژیاننامە
خەڵەف زێباری
06-10-2013
هاوڕێ باخەوان
خەڵەف زێباری
ژیاننامە
فازیل قەفتان
16-05-2019
زریان سەرچناری
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
22-05-2020
هاوڕێ باخەوان
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
چەمکی شۆڕش و کۆمەڵگای کوردەواری
25-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
ئیرۆن
25-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی
24-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
22-05-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
22-05-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
قولیجانی سەرحەد
22-05-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
22-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
22-05-2024
کشمیر کەریم
شوێنەکان
عەلیاوا - سێوسێنان
22-05-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 519,107
وێنە 106,571
پەرتووک PDF 19,301
فایلی پەیوەندیدار 97,360
ڤیدیۆ 1,394
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
کورتەباس
پەیامێک لەبارەی حوکمی بەشداربوون لە هەڵمەتی گشتپرسی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
چەمکی شۆڕش و کۆمەڵگای کوردەواری
ژیاننامە
شەم سامان
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.687 چرکە!