=KTML_Bold=تەنگەژەی کوردبوون لە”مەم و زینی ”خانیی”ەوە تا “داگیرکردنی تاریکی”ی بەختیار عەلی=KTML_End=
#نەوزاد جەمال#
لەنێوان ئێستا و سەردەمی “خانی”دا، پتر لە سێ سەدە جیامان دەکاتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا کە “مەم و زین”، بەتایبەت دێباجەکەی دەخوێنیتەوە، وەک ئەوەی لەم سەردەمەدا نووسرابێت و نووسەرەکەشی لە ڕوانگەی مێژووی سێ سەدەی ڕابردووەوە کێشە و گرفتە بوونەکییەکانی ئێستەمان بۆ تاوتوێ بکات.
ڕاستییەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، جگە لەوەی “کوردبوون” وەک خۆئاگایی و کوردینووسین و خوێندنەوەی ئەویدیەکانی کورد لە دەقەکەی خانی دا لەدایک دەبێت، ڕابوونێکی ڕۆشنگەرییانەی ڕووناکبیرێکە دەبێتە مانیفێستێک. خانی چیرۆکێکی خۆشەویستیی دانەهێناوە، بەڵکوو کردوویەتی بە کرۆکی مانیفێستێکی بێداربوونەوەی خۆی و گەلەکەی.
لەبەر ئەوە، بە خوێندنەوەی هەمیشە دەکەوینە بەردەم پرسیارێک. بۆچی پاش ئەوەندە سەدەیە، دەقەکە تازەباوە؟ لەگەڵ ئەوەی ڕچەشکێنە و پڕە لە ئاڵنگاری نووسین و کلتوور و هزر، نۆبەرەی ڕۆشنگەریی مرۆڤی کوردە. دەقێکە لە ئەدەبی کلاسیک و نوێدا تێنەپەڕێنراوە و ئەو پێگەیەی داگیر کردووە، بەزیندویەتی هێشتوویەتییەوە.
ڕەهەندی بوونەکی دەقەکە کوردبوونە، تەوەری سەرەکی پرسی چارەنووسی مرۆڤی کوردە کە یاخیبوون لە واقیعی داسەپاو، دەیجوڵێنێت. ڕاستە پێش “خانی” شاعیری ڕچەشکێن مەلای جزیری (1570 –1640) بە کوردی دیوانی نووسیووە، فەقێ تەیران ( 1563–1641) ئەفسانەی کوردی زارەکی و دەقەکانی “قەڵای دمدم”، زەنبیلفرۆش و شێخی “سەنعان” هەیە . بەڵام، خانی بە “مەم و زین” نەک هەر چیرۆکێکی زارەکیی پاراستووە و لە دەماودەمەوە خستویەتییە سەر کاخەز، بەڵکوو ئەفسانەیەکی کوردییانەی خسووەتە نێو وێنەیەکی گشتیی و تراجیدیای بوونەوە. ڕەوشی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی و ڕووناکبیریی کوردی تێدا بەرجەستە کردووە.
خانیخۆی دەقەکە بە “بیدعە” ناو دەبات. چونکە، خۆشەویستی و پرسی “بوون” سەردەمەکەی وێنا دەکات. بەوەش، شان لە شانی کولتووری باڵای دەسەڵاتی ڕۆم و عەجەم دەدات. بەو مەبەستەی کەس نەڵێت کورد خۆشەویستی تێدا نییە و نایزانێت یان خوێندەوار و نووسەر، هونەر و هەستیان نییە. ئیتر، خانی، بە “مەم و زین”، ڕکابەری جامی و نیزامی و هاوکات نەخشاندنی دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی کورد و پرسە هزریی و فەلسەفیی و عیرفانییەکانیی کردووە.
ماوەیەکە سەرقاڵی سەرلەنوێ خوێندنەوەی ئەو شاکارەم. هەڵبەت، مەبەستم نییە لێوەی وەڵامی ئەوەم دەست کەوێت کە بۆچی بەم ڕۆژە گەیشتین؟ بەڵام، بەدڵنیاییەوە وەڵامی ئەوەی بۆ ئەوێستا دۆخی کورد وابووەی تێدایە. تێکەڵکردنی خوێندنەوەی ئێستا بۆ ڕابردوو و ڕابردوو بۆ ئەمڕۆکە، بارکردنی دەقە لە واتا و ڕەهەندی جیاواز کە خاوەن دەق نایڵێت.
ڕاستە دەق پڕە لە نەگوتراو و کاری توێژەر دەرخستنیانە. بەڵام، ناکرێت خانی جارێ مارکسی و ڕۆژێ نەتەوەیی یان سۆفی و مەلا و جارێکیس شاعیر بێت. ڕاستە، ئەو توخمانە هەموویان خانییەکی دانسقەیان درووستکردووە. بەڵام، کوورتکردنەوەی لە یەکێکیاندا، هەڵەیەکی میتۆدییە.
ئەوەندەی خوێندەواران لە حوجرەکاندا دەقەکانی سەعدی و حافز و ئەوانی دیکەیان خوێندووە، چی دەبوو “مەم و زین”یش لەگەڵ ئەواندا بخوێنرایە؟ مەگەر زمانی دایکمان نەدەچووە ئاستێکی دیکە؟ خانی بە زمانی دەقەکەی تەحەدای فارسی و عەرەبی وەک تاکە زمانی فەرمی ئەدەب، دیوەخان-سیاسەت و شەرع و ئایین دەکات. بە دیوانەکە دەبێتە هاوشا%