ناو: جەبار
نازناو: بەرزان بەلەسۆیی
ساڵی لەدایکبوون: 1953
شوێنی لەدایکبوون: گوندی گڵێجاڵ
ساڵی کۆچی دوایی: 2015
شوێنی کۆچی دوایی: #هەولێر#
=KTML_Bold=ژیاننامە=KTML_End=
جەبار ئەحمەد محەمەد، ناسراو بە مەلا بەرزان بەلەسۆیی، ساڵی 1953 لە سنووری بەمۆ لە گوندی گڵێجاڵ لەدایکبووە، لە سەرەتای شۆڕشی گوڵانەوە بووەتە پێشمەرگە و ساڵی 2015 بەهۆی نەخۆشییەوە لە هەولێر کۆچی دوایی کردووە.
بەرزان بەلەسۆیی، پێشمەرگەی دێرین و خەباتگێڕێکی کوردە کە بەژداری لە شۆڕشی گوڵاندا کردووە و لە ساڵی 2024 #هۆشیار بەرزان بەلەسۆیی# کوڕی پەرتووکێکی یاداشتی لەسەر ژیان و کارەکانی باوکی نووسیوە بەناوی #بەرزان بەلەسۆیی لە یادەوەری هەڤاڵانیدا؛ ژیان و خەباتی#. [1]