وشەی دەست لە وشەسازیی زمانی کوردیدا
دەستوپێوەند: (دەستوپێ).
دەستڕۆیشتن: توانای هەیە کار بکاتە سەر کەسانی تر.
دەستبەجێ: هەر لەو کاتەدا.
دەست خۆش: (وشەی ڕێزلێنانە بۆ کەسێک کە کارێکی باشی ئەنجام دابێت).
دوودەست: دوو جار.
دەستبۆبردن: (دەست لە ئەندام دانی کەسێک) (وەک: گێچەڵی سێکسی).
دەستبڕین: ساختەکردن لە یەکێک.
دەستبڕ: ساختەچی.
لەدەستچوون: (نەمان و لەناوچوونی شتێک).
دەستدان، دەستنەدان: (بەکارهاتن، بەکارنەهاتن).
بەدەستەوەدان: شتێک یان یەکێک بدەی (تەسلیمکردن).
دەستلێبەردان: (واز لێ هێنان).
دەستگەیشتن: (دەست پەرژان).
دەستبەئاوگەیاندن: چوونە سەرئاو.
دەستگرتن: یارمەتیدان.
دەستبەسەرداگرتن: (داگیرکردن).
دەستلێهەڵگرتن: (وازلێهێنان).
دەستپێوەگرتن: (کەم بەکارهێنان).
دەستگوشین: (تۆقەکردن).
لەدەستهاتن: توانای هەیە کارێ بکات.
دەستپێداهێنان: چاککردنی شتێک بۆ تازەکردنەوە.
دەستکەوتن: (شت هاتنە دەست).
دەستکەوت: قازانج.
دەستلێکێشانەوە: (وازهێنان).
دەستپێکردن: (سەرەتای کردنی کارێک).
دەستتێکەڵکردن: (تێکەڵبوون بە کەسێک).
دەستپێکردنەوە: (دووبارە هەستانەوە بە کارێک).
دەستپێوەنان: قورتاربوون لە یەکێک.
دەستبەڕووەوەنان: نەکردنی کارێک بۆ کەسێک.
دەستلێشتن: بەتەمانەبوونی کارێک.
دەستاودەستکردن: (ئاڵوگۆڕکردن).
دەستبازی: (یاری کردن).
دەستبەقەڵپ: پارە لە شتخەرجکردن بەزۆری.
دەستخەڕۆ: پەیمانی درۆ.
دەستبەتاڵ: (بێ کار).
دەستبڵاو: (دەست گوشاد).
دەستدرێژی: (ستەمکاری).
دەستدرێژ: (ستەمکار).
دەستەڵات: (دەس ڕۆیشتن).
دەستەپاچە: (دەستەوسان).
دەسکەگوڵ: (گوڵ پڕ قولی دەست).
دەسکەوان: ناوی ئامێرێکی ناوماڵە بۆ شت کوتان بەکار دێ.
دەسک: (جێی دەست پێوە گرتن لە هەموو شتێک).
دەسکێش: (دەستەوانە).
دەسکرد: (بەرانبەری خۆڕسک).
دەستکوورت: (بریتییە لە مەردوومی نەدارا).
دەسماڵ: دەستەسڕی گەورە و پان.
دەستنوێژ: (دەموچاو و دەست و سەر و قاچ شووشتنە بۆ نوێژ کردن).
دەستنووس: (بەدەست نووسراو).
دەستپاک: (ئەمین).
دەستپیس: (دز).
دەسڕۆکە: (دەسماڵی پچووک).
دەستڕاست: نیشانڕاست.
دەستڕێژ: تەقەی زۆر.
دەستوبرد: خێراکردن.
دەستە: تاقم؛ کۆمەڵ.
دەستەجل: (قاتە جل).
دەستەدەستە: (کۆمەڵکۆمەڵ).
دەستەبرا: (هاوڕێ).
دەستەخوشک: (هاوڕێی کچ).
دەستەوارە: ئەو خواردنەی لەگەڵ کەسێکدا بەدەست یان لە پشت هەڵەگیرێت. [1]
............................
بەشێک لە وتاری (سەر، چاو، دڵ و دەست) لە وشەسازیی زمانی کوردیدا.
نووسەر: #عەبدوڵڵا شاڵی#
وشەکانم خستووەتە سەر ڕێنوووسی ئەمڕۆ.
پەرژین عەلی (Perjîn Eli)
#27-03-2024#
=KTML_Bold=وێنەکە و واتای ناو کەوانەکان لەلایەن کوردیپێدیاوە دانراون=KTML_End=