پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
من هەبم یاخود نا .. ئەمەیە مەهزەلەکە
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
خرۆشان و ڕامان
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
شێخ ڕەزای تاڵەبانی بەپێنووسی چەند بنووسێک
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ببن بە تیشک
13-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کۆمەڵەی رەنجدەران بۆ کوردستانیە؟
13-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دیوانی ڕەواس
13-06-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
13-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
13-06-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
دۆزی ناسیۆنالی کورد، ئۆتۆنۆمی یا کوردستانێکی سەربەخۆ یا بڕیاری چارەنووس لە ئازادیدا و بۆ ئازادی
12-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
ڕەفیقی وێنەگر کە باس لە مێژووی خۆی و ستۆدیۆ ڕەفیق دەکات
12-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 518,448
وێنە 105,226
پەرتووک PDF 19,478
فایلی پەیوەندیدار 97,493
ڤیدیۆ 1,394
ژیاننامە
سادق بەهائەدین ئامێدی
شەهیدان
جەلال شارەزووری - جەلال حەم...
ژیاننامە
مەهاباد قەرەداغی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
تاراوگە
شەهیدان
ژینا ئەمینی
داگیرکەر، جیاوازی نێوان پرسی کورد و فەلەستینییەکان
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
=KTML_Bold=داگیرکەر، جیاوازی نێوان پرسی کورد و فەلەستینییەکان=KTML_End=
#ئیبراهیم مەلازادە#
ململانێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، فرەڕەهەند و هەمەلایەنەیە، بەتایبەتیش لە پەیوەندی بە پرسی کورد و وڵاتانی داگیرکەری کوردستان و ململانێی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینییەکانەوە. پرسی کورد و فەلەستینییەکان زۆر ڕووی لەیەکچوو و جیاوازییان هەن، ئەمە لەپاڵ بەسەرچوونی زەمەنێکی زۆر و مانەوەی هەردوو پرس بێچارەسەر. تەمەنی پرسی کورد دەگەڕێتەوە بۆ دەرهاوێشتەکانی جەنگی یەکەمی جیهان و نزیکەی سەد ساڵە بەبێ چارەسەر ماوەتەوە، بەڵام پرسی فەلەستینییەکان بەشێکە لە دەرهاوێشتەی جەنگی دووەمی جیهان و دوای دامەزراندنی ئیسرائیل لە 1948 سەرهەڵدەدات، کە نزیکەی 70 ساڵ. کێشەی نێوان فەلەستینییەکان و ئیسرائیلییەکان ڕەهەندی نێودەوڵەتی هەیە و فەلەستین وەکوو دەوڵەت مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت و چاودێریان لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا هەیە و باڵوێزخانەیان لە زۆربەی وڵاتانی دونیا هەیە، کەچی تا ئەوڕۆ پرسی ئاشتی لەنێوان ئیسرائیل و فەلەستینییەکان بە هەڵواسراوی ماوەتەوە.
بۆ قسەکردن لەو دوو پرسە کە بریتییە لە پرسی “ڕزگاربوون لە داگیرکەر”، دەبێت لە چوارچێوەی تیۆری ململانێدا، بەدوایدا بگەڕێین، بەتایبەتیش لە چوارچێوەی ململانێ کۆمەڵایەتی و سیاسییەکاندا. تیۆری ململانێ لێکۆڵینەوە لە ناهاوسەنگی دەستەڵات و نایەکسانی نێوان پێکهاتەکاندا دەکات، کە دواجار سەردەگرێت بۆ ململانێی کۆمەڵایەتی. زۆرجاریش هەر لەو چوارچێوەیەدا هەوڵدان بۆ سەربەخۆیی سەرهەڵدەدات. کەواتە پرسیار ئەوەیە چۆن بتوانین بیرۆکەی سەربەخۆیی لە چوارچێوەی تیۆری ململانێدا جێ بکەینەوە، بەتایبەتیش ئەو دوو ململانێ خوێناوییەی کە تا ئەمڕۆ دونیای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی داگیرکردووە؟ لێرەدا، بۆ وەڵامی ئەو پرسیارە، باس لە یەکێک لە تەوەرەکانی تیۆری ململانێ دەکەم، ئەویش کێشەی نایەکسانییە لە ڕووی بوونیادیی، واتە نایەکسانی بوونیادیی (structural inequality).
تیۆری ململانێ جەخت لەوە دەکاتەوە کە کۆمەڵگە بەدرێژایی هێڵەکانی دەستەڵات و سەرچاوەکانی داهات، دابەش بووە. کاتێک کە داگیرکەر ناوچەیەک یا خاکێک داگیر دەکات، ناهاوسەنگییەکی بەرچاو لە تەرازوی دەستەڵاتدا درووست دەکات، کە زۆربەی جاران داگیرکەر دەستێکی باڵای دەبێت لە ڕووی هێزی سەربازی، ئابووری و سیاسیدا. لێرەدا، خەڵکی ناوچە داگیرکراوەکە، کە بەدوای سەربەخۆییدا دەگەڕێن، بەهۆی ئەو ڕەهەندە جیاوازانەوە، لەچوارچێوەی نایەکسانی بوونیادییدا دەکەونە ناو دۆخێکی خراپی نەخوازراو و نەبوونی بژاردەی زۆر لە بەردەمیاندا، کە زۆربەی جاران لەنێوان ڕادەستبوون و بەرگریدا قەتیس دەبنەوە. نایەکسانی بوونیادیی، لە سیاقی تۆڕی ململانێدا، چەمکێکە باس لە چۆنییەتی درووستبوونی پێکهاتە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان دەکات لەناو یەک کۆمەڵگەدا، ئینجا ئەو پێکهاتانە چۆن پەیوەندیی نایەکسانیی دەستەڵات درووست دەکەن و بەردەوامی پێ دەدەن. ئەم نایەکسانییەش بۆ دواجار دەبێتە هۆی ململانێ و ئاژاوە و نائارامیی کۆمەڵایەتی. ئەم بیرۆکەیە ناوەندی تێگەیشتنی تیۆری ململانێیە لە پەیوەندی بە چۆنییەتی سەرهەڵدانی ململانێکانەوە.
چەمکی نایەکسانی بوونیادیی، لایەنێکی بنەڕەتیی تیۆری ململانێیە لە کۆمەڵناسیدا. یەک داهێنەر و سەرچاوەی نییە، بەو پێیەی تیۆری ململانێ خۆی چوارچێوەیەکە لەلایەن چەندین کۆمەڵناس و زاناوە بە تێپەڕبوونی کات پەرەی پێدراوە. لێرەدا، نایەکسانی بوونیادیی، کە تەوەری سەرەکی ئەم باسەیە، توخمێکی سەرەکی تیۆری ململانێیە، جەخت لەوە دەکاتەوە، داخۆ چۆن پەیوەندییە نایەکسانەکانی دەستەڵات و پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکان، بەشدارن لە ململانێی کۆمەڵایەتیدا. بیرۆکەی نایەکسانی بوونیادیی، لەژێر کاریگەریی چەندین کۆمەڵناس و بیرمەنددا پەرەی سەندووە، لەوانە کارل مارکس، ماکس ڤێیبەر، ڕاڵف دەهرێندۆرف و چەندینی دیکە، کە هەموویان بەشدارییەکی بەرچاویان لە پەرەپێدانی تیۆرییەکەدا هەیە، سەبارەت بە تێگەیشتن بەو نایەکسانییە، کارل مارکس، ڕۆڵی خەباتی چینایەتی و نایەکسانی ئابووری لە کۆمەڵگەدا تاوتوێ دەکات، کاکڵی بیرۆکەکە خۆی لە ململانێی نێوان چینی کرێکار و چینی بۆرژوازی دا دەبینێتەوە، لەو دووڕیانەشەوە، چەمکی نایەکسانی بوونیادیی لە چوارچێوەی تیۆری ململانێدا گەڵاڵە دەبێت.
لە تیۆری ململانێدا، کۆمەڵگە وەک پێکهاتە کۆمەڵایەتییە هەمەجۆرەکان تەماشا دەکرێت، لەوانەش دامەزراوە ئابووریی و سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکان. ئەم بوونیادانە بێلایەن نین، بەڵکوو لە بەرژەوەندی نەتەوە یان چینە باڵادەستەکانی ناو کۆمەڵگەدا لە قاڵب دەدرێن، کە لە دۆخی داگیرکەر و داگیرکراودا، داگیرکراو لە دەرەوەی بوونیادەکاندا دەبێت. ڕەگوڕیشەی ئەم نایەکسانییەش، لە ناهاوسەنگی دەستەڵاتەوە لەپانتایی پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکاندا سەر دەگرێت. دەرئەنجامی دەستڕاگەیشتنێکی زیاتری نەتەوەێک (بەتایبەتیش نەتەوەی داگیرکەر، لە دۆخی داگیرکاریدا) یا چینێکە بە سەر سەرچاوە و دەرفەت و دەستەڵاتی بڕیاردان لە بەرابەر نەتەوە یا چینێکی دیکە. ئەم دابەشکردنی نایەکسانییەی دەسەڵات، دەبێتە هۆی ئەوەی کە نەتەوەە پەراوێزخراوەکان یا چەوساوەکان، سەرچاوە و دەسەڵات و دامەزراوەی سنوورداریان هەبێت بەسەر ژیانی خۆیاندا. لەکاتێکدا، چینی بۆرژوازی بەشێوەیەکی گشتی زۆربەی سامان و موڵک و سەرچاوەکانی داهات کۆنتڕۆڵ دەکەن. لە بەرانبەردا نەتەوە یا چینەکانی دیکە تووشی بێبەشیی ئابووری و چەوسانەوە دەبنەوە. چەوسانەوەش زۆربەی جار پەیوەندی بە بواری ئابوورییەوە هەیە و خۆی لە مەسەلەی چینایەتییدا دەبینێتەوە. ئەم چەوسانەوەیەش ڕاستەوخۆ دەبێتە هۆکارێک بۆ نایەکسانی ئابووری و درووستکردنی لەمپەڕی گەورە لە بەردەم دادوەریی کۆمەڵایەتییدا. هەرچی دۆخی داگیرکارییە، هەموو ئەو سنوورانەش تێدەپەڕێنێت و بێجگە لە توانەوە یا لەناوچوون بژاردەیەکی دیکە لەپێش نەتەوەی ژێردەست ناهێڵێت.
کێشەی نایەکسانی لێرەدا، خۆی لە بەرهەمهێنانەوەی نایەکسانیدا دەبینێتەوە. چونکە نایەکسانیی بوونیادیی، خۆی دووبارە دەکاتەوە و خۆی خۆی بەرهەمدێنێتەوە، واتە بەردەوامی دەبێت. هۆکارەکەشی لەو بوونیادە دایە کە دەسکاریکردن و هەڵوەشاندنەوەی لە توانای نەتەوەە هەژموون لەسەرکراوەکان، یاخود داگیرکراوەکاندا نییە. نەتەوە و گرووپە ئابووری و و کۆمەڵایەتییەکان کە داگیرکراون، یان هەژمووبەسەرداکراون، لە شوێنی خۆیاندا دەچەقن. هەژموون لەسەرکراوەکان، پێگەیەکی جێگیر لەناو پێکهاتە بوونیادییەکەدا دەگرن، لەژێر هەژموونی نەتەوەی دەستەڵات، کە بەردەوام لە ڕێگای هێزە ئەمنییەکان و سەرچاوەکانی داهاتەوە پارێزگاری لە سیستمی سەپاودا دەکەن. لەبەرابەردا، نەتەوەە داگیرکراوەکان، زۆربەی جار لەو پێگەیەش بێبەش دەکرێن و هەمیشە فڕێ دەدرێنە دەرەوە. ئەو پڕۆسەیەش زۆر جار بەمیرات بۆ نەوەکان بەجێدەمێنێت، ئەگەر گۆڕانکاری لە سیستمەکەدا نەکرێت.
یەکێک لە ئامرازە هەرە ترسناکەکان بۆ پاراستنی ئەو هەژموونە، کۆنتڕۆڵی ئایدیۆلۆجییە. نەتەوەی باڵادەست یان داگیرکەر پەنا بۆ ئایدیۆلۆجیا، یا ئایین دەبات بۆ پاراستنی باڵادەستی خۆی. ئایدیۆلۆجیا، یان ئایین دەتوانێت نۆرم و بەها و بیروباوەڕە کۆمەڵایەتییەکان لە قاڵب بدات، کە شەرعییەت بە پێکهاتەکانی دەستەڵاتی داگیرکەر یان هەژمووندار دەدات. زۆرجار، نەتەوە پەراوێزخراوەکان هەوڵ دەدەن پێگەی خوارەوەی خۆیان بخەنە ناوەوەی پێکهاتە هەژمووندارەکە، لە ڕێگای توانەوە و خۆڕاهێنان لە خزمەتکردن بە ئامانجەکانی نەتەوەی باڵادەست.
تا ئێرە، چوارچێوە تیۆرییەکە، وەسفکردنی دۆخی بوونیادیی کۆمەڵگەیە. لەو دۆخە بوونیادییەدا باس لە چۆنییەتی نەتەوەکان یا چینەکان دەکات. نەتەوەی داگیرکراو، یا چینی هەژموون بەسەردا کراو، لەوەها دۆخێکدا دەبێت لێکۆڵینەوە لە نەخشە بوونیادییەکەدا بکرێت بۆ ئەوەی بتوانرێت ستراتیجییەتی ململانێی لەگەڵ نەتەوەی داگیرکەردا دیاری بکرێت، کە وابەستەیە بە کۆمەڵێک دەرهاوێشتەی جیاوازەوە، لەوانەش جیۆپۆلیتیک، باری ئابووری و سیاسی و ئەمنی. لێکۆڵینەوە لە دۆخی ئایدیۆلۆجیای زاڵ و دیمۆگرافییای نەتەوە و گرووپی داگیرکەر و دەستنیشان کردنی کلیلی ململانێکانە.
دۆخی کورد، لەو چوارچێوەیەدا جیاوازە لە دۆخی فەلەستینییەکان، لە چەند سەرێکەوە. لەوانە:
یەکەم: کورد لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا، وەکوو بەشێک لە دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان تەماشا دەکرێت، واتە بەشێک لە بوونیاد و پێکهاتەی دەوڵەت، نەک بەشێکی جیاواز و خاوەن خاک و مێژوو و زمان و تایبەتمەندی خۆی. لە بەرانبەردا و لەسەر ئاستی ناوخۆدا، لە ڕووی بوونیادییەوە، کورد لەناو هەڕەمی کۆمەڵگەی دەوڵەتدا هیچ پێگەیەکی نییە. زۆر جار لە دەرەوەی بوونیادەکەشدا مافی کوردبوونی لێ سەندراوەتەوە. بۆ نموونە، لە تورکیا نکوڵی لە بوونی کورد دەکرێت، تەنانەت ناوهێنانی کورد وەکوو تاوان دەبیندرێت. بۆیە وەکوو کورد لەهیچ پێگەیەکی بوونیادییدا جێگای نابێتەوە. لە ئێران، ئەگەر پارێزگایەکیش بە ناوی کوردستانەوە هەبێت، کێشەی سەرەکی لە پەراوێز و ڕێگە نەدانییەتی بە هیچ چالاکییەکی سیاسی و فەرهەنگی، تەنانەت مافی خوێندنیشی بە زمانی خۆی لێ زەوتکراوە. واتە وەک کورد هیچ پێگەیەکی لەناو بوونیادی دەوڵەتدا پێ ڕەوا نابیندرێت. لە سووریا، سادەترین پێگەی کورد بریتی بووە لە بێگانە (ئەجانیب). سەرباری هەموو ئەو وەدەرنانە ناوخۆییانە، هەرچی لەناوخۆی ئەو چوار دەوڵەتەدا ڕووبدات، کێشەیەکی ناوخۆییە نەک نێودەوڵەتی. واتە ململانێکە لێرەدا دەکەوێتە چوارچێوەی بەدەستهێنانی مافە مەدەنییەکان و کێشەی نەبوونی دیموکراسی و پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ، نەک پرسی نەتەوەیەکی بێدەوڵەت. بەڵام فەلەستینییەکان وەکوو بەشێک لە ئیسڕائیل تەماشا ناکرێن. کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەمیشە وەکوو نەتەوەیەکی مرۆیی جیاواز تەماشای فەلەستینییەکان دەکات. ڕاستە ئەوان لە پەراوێزی جوگرافیادا دەژین، بەڵام یەکێک لەو فاکتەرانەی کە ئەوانی لە پەراوێزدا هێشتۆتەوە، خودی فەلەستینییەکان خۆیانن، چونکە لە ڕووی ئیداریەوە سەربەخۆن و دەتوانن لەو پەراوێزەدا لە ڕووی سیاسیی و نێودەوڵەتییەوە یارییەکی سیاسیی کاریگەر بەڕێوە ببەن، لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجەکانیان. فەلەستینییەکان پشتیووانییەکی بەردەوامی نێودەوڵەتییان هەیە. ساڵانە لەسەر ئاستی دەرەوەدا بودجەی تایبەتییان بۆ دابین دەکرێت. وڵاتانی عەرەبی پشتیووانی لە مافەکانی فەلەستین دەکەن، هیچ نەبێت لە ڕووی جەماوەرییەوە پشتیووانییەکی ڕەها هەستی پێ دەکرێت. گرنگی ئەو پشتیووانییەش دەگەڕێتەوە بۆ گرنگی پێگەی ئیسرائیل لەناو بوونیادیی سیستمی سیاسی نێودەوڵەتیدا، وەکوو دەوڵەتێکی تاقانەی نەتەوەیەک و هەڵگری بەها و نۆرمە دیموکراسییەکان. کورد لەو ڕووەوە، بەتایبەتیی لە تورکیا و ئێران، ئەو کەرەستە و ئامرازانەیان لەبەردەستدا نییە، بەمانای ئەوەی لەبنەڕەتدا ڕێگەیان پێنادرێت بچنە ناو کاری سیاسییەوە. ئەمەش ڕامان دەکێشێت بۆ خاڵی دووەم.
دووەم: ئیسرائیل، بە پێچەوانەی تورکیا و ئێران و ئێراق و سووریا، وڵاتێکە پێڕەوی لە سیستمی دیموکراسی دەکات، خاوەن دامەزراوەی دەوڵەتییە. لەو ڕووەشەوە دەتوانین فەلەستینییەکان دابەش بکەینە سەر دوو جۆر. جۆری یەکەم فەلەستینییەکانی ناو ئیسرائیلن کە ژمارەیان لە دەوری دوو ملیۆن و نیوە، کە دەکاتە نزیکەی چارەگێک لە دانیشتووانی ئیسرائیل. شار و باژێرەکانی خۆیان بەڕێوە دەبەن، لە ڕووی ئایینی و مافە مەدەنییەکانەوە هیچ کێشەیەکییان نییە. زۆرینەیان کڵاسی مامناوەندین و کارەکانیان لە دەوری پارێزەری و ئەندازیاری و پزیشکی و مامۆستایەتیدا چڕ بووەتەوە و حیزبی سیاسی خۆیان هەیە و شەڕی پاراستنی پێگەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری خۆیان لەناو کنێسەتدا (پەڕڵەماندا) بەڕێوە دەبەن. بەو مانایەی ئەوان بەشێکن لە سیستەمی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری دەوڵەت. هەڵگری پاسپۆرتی ئیسرائیلین و وەکوو هەر ئیسرائیلییەک دەتوانن بە دونیادا بسووڕێنەوە. ئەوان دەتوانن لە دادگای باڵای ئیسرائیل کێشە مەدەنی و ئابووری و سیاسییەکانی خۆیان بەڕێوە ببەن و دەیان دۆسییەی هەمەجۆریان لەو ڕووەوە بردوونەتەوە. لەگەڵ ئەوەی کە لە دوای 2003 وەئێراق بە دۆخێکی تایبەتدا تێپەڕی و کورد بەشێک بوون لە پڕۆسەی ڕزگارکردنی ئێراق و بەشێکن لە سیستمی سیاسی ئێراق، بەڵام تا ئێستاش مافەکانی کورد لە ئێراق ناگەنە ئەو مافانەی کە فەلەستینییەکانی ناو ئیسرائیل هەیانە.
جۆری دووەمی فەلەستینییەکان، ئەوانەن کە لە کەرتی غەزە و لە باریکەی ڕۆژاوا (زیفەی غەربی) دا دەژین. بەڵام دوو دەستەڵاتی جیاواز ئەو دوو هەرێمە بەڕێوە دەبەن. دەستەڵاتی یەکەم، بزووتنەوەی فەتحە بە سەرۆکایەتی مەحمود عەباس لە باریکەی ڕۆژاوا، کە شەرعییەتێکی یاسایی و نێودەوڵەتی هەیە و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل بە بەرزی و نزمیدا تێپەڕ دەبن. دەسەڵاتی دووەم، بزووتنەوەی حەماسە، کە لە ڕۆژاوا و هەندێک وڵاتی عەرەبی بە گرووپێکی تیرۆریست ناسراوە، کۆنتڕۆڵی تەواوی کەرتی غەزەی کردووە لە دەرەوەی شەرعییەتی دەستەڵات یا سوڵتەی فەلەستینیدا. لێرەدا، کێشەی سەرەکی ئیسڕائیل لەگەڵ فەلەستینییەکاندا، کێشەی نوێنەرایەتییە. بۆیە، ئەگەر خواستی فەلەستینییەکان دەرچوون بێت لە پەراوێز و سەربەخۆیی، خواستی ئیسرائیل بە پلەی یەکەم بەدەستهێنانی ئاساییشە.
ئیسرائیل لە ڕێککەوتننامەی ئۆسلۆ کە بە ڕێککەوتننامەی بنەماکان ناسراوە لە #13-09-1993#، ڕازی بوو بەوەی دەوڵەتێکی فەلەستینی بە ڕێبەرێتی ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستینی (فەتح)، لەپاڵ دەوڵەتی ئیسرائیل دابمەزرێت، بەڵام ئەو پڕۆسەیە وەکوو خۆی بەڕێوە نەچوو. بزووتنەوەی حەماس پێی وایە ئیسرائیل دەوڵەتێکی زۆڵە و دەبێت بسڕێتەوە، بەپێچەوانەوە بزووتنەوەی فەتح کە چووەتە ناو پڕۆسەی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل. لێرەدا کێشەی نوێنەرایەتیی فەلەستینییەکان زۆر زەق بووەتەوە، بەتایبەتیش دوای ئەوەی بزووتنەوەی حەماس لە بزووتنەوەی فەتح هەڵگەڕایەوە و دەستی بەسەر غەززەدا گرت. کەواتە ئێستا کێشەی ئیسرائیل دووسەرەیە، لەلایەک کێشەی ئاساییشە، بەوەی کە غەزە هەمیشە سەرچاوەی مەترسی و هەڕەشەیە لە ڕێی حەماسەوە، وەک ئەوەی لەم ڕۆژانەدا بینیمان کە چۆن حەماس پەلاماری ئیسرائیلی دا. لەلایەکیش کێشەی نوێنەرایەتییە و بزووتنەوەی فەتح ناتوانێت لە هیچ گفتوگۆ و دانووستانێکدا نوێنەرایەتی هەموو فەلەستینییەکان بکات. بەردەوامبوونی ئەم دۆخەش وای کرد ئیسرائیلییەکان بەردەوام بن لە بیناکردنی نشینگەی تازە و مانەوەی دۆخی فەلەستینییەکان لە پێگەی نە دەوڵەت و نە نادەوڵەت، لە کاتێکدا کە توندوتیژی هێندەی زیان بە خودی فەلەستینییەکان دەگەیەنێت، هێندە زیانی بە ئیسرائیل نەگەیاندووە.
دۆخی کورد لێرەدا زۆر جیاوازە. لەلایەک هەر چوار دەوڵەتی داگیرکەری کوردستان، نەک هەر پشتیووانی لە کورد ناکەن، بەڵکوو بە دووقۆڵی، سێقۆڵی، یان چوارقۆڵی هەمیشە لە پڕۆسەیەکی گەلەکۆمەدان دژ بە هەر ماف و هەوڵێکی کورد دەکەونە جموجووڵ. بەردەوام کار لەسەر سیاسەتی “پەرتکە و زاڵ بە” دەکەن و هەوڵی هێشتنەوەی کورد لە پەراوێزدا دەدەن. لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیشدا، کورد هیچ پشتیووانییەکی ڕاستەوخۆی نییە، ئەگەر هەشبووبێت زیاتر لەپێناو بەرژەوەندی زلهێزەکاندا بووە و بەکارهێنان بووە تا چارەسەر. لەسەر ئاستی هەرێمیش، هەر چوار دەوڵەتەکە لە ڕووی بوونیادیی سیاسیی دەوڵەتی ڕەهان، باوەڕیان بە هیچ ڕەهەندێکی دیموکراسیی فرەیی نییە، بەتایبەتیی لەمەڕ پرسی کورد.
دوای 2003 لە ئێراق دۆخێکی نیمچە فرەیی هاتە ئاراوە، بەڵام تا ئێستاش ئەو دۆخە هەر بە هەڵواسراوی و لینگاوقووچ بەڕێوە دەچێت. لەو نەخشە سیاسییەی بەرچاویشدا لە ماوەی سەد ساڵدا کورد لەگرتنەبەری خەباتی توندوتیژی نەیتوانیوە هیچ گۆڕانکارییەکی سیاسی بەدەست بێنێت. ئەوەش پەیوەندی بە کۆمەڵێک هۆکارەوە هەیە. لەلایەک هیچێک لەو چوار دەوڵەتە بە پڕۆسەیەکی دیموکراسیدا تێنەپەڕیون. دەوڵەتی ئۆتۆکرات و ڕەهان، کورد تیایداندا نەک هەر هیچ پێگەیەکی بوونیادی نەبووە، بەڵکوو ڕووبەڕووی پڕۆسەی جینۆسایدیش بووەتەوە و هەوڵی سڕینەوەی دراوە بە شێوەیەکی بەردەوام. یەکێک لە کەموکووڕییەکان، کە تا ئەمڕۆش بەردەوامە، ئەوەیە کە کورد لەڕووی وتار و ڕەفتارەوە هیچ کاتێک نەگەیشتۆتە ئاستی وتاری فەلەستینییەکان. ئەوان ئیسرائیل بە داگیرکەر (موحتەل) دەزانن و بەکردەوەش پێڕەوی لەو وتارە دەکەن. دوور و نزیک نەچوونەتە تەلئەبیب و لەوێ شەڕی هاووڵاتیبوون یا شەڕی دەستەڵات بکەن، بەڵکوو پێگەی خۆیان وەکوو عەرەب بەکارهێناوە بە کەڵک وەرگرتن لەو دیموگرافییە سیاسییەی وڵاتانی عەرەبی و درووستکردنی هەژموون. هاوکات، توانیویانە پرسی خۆیان ببەنە ناو دامودەزگا نێودەوڵەتییەکان و وەکوو نەتەوەیەکی سەربەخۆ دانیان پێدا بندرێت. ئیسڕائیلیش لەسەر ئەو بنەمایە چووەتە ناو پڕۆسەی ئاشتی لەگەڵ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی فەلەستین و دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین شانبەشانی دەوڵەتی ئیسڕائیل. لە بەرانبەردا کورد وتارێکی شەرمنانەیان هەیە لە ئاستی داگیرکاری دەوڵەتانی داگیرکەردا، لە ڕووی ڕەفتاریشەوە، دوای پڕۆسەی جینۆسایدیش، چوونەتەوە پێتەختی داگیرکەر و بوونەتەوە بە بەشێک لە پڕۆسەی سیاسی و بوونەتە پارسەنگێکی گرنگ لە درووستکردنەوەی دەوڵەتی ئێراق وەکوو نموونە، دوای ئەوەی دارێکی لە�%
ئەم بابەتە 18 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی سەکۆ - 10-11-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 30-03-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 01-04-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 18 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
مامۆستایانی پەیمانگای ناوەندی مامۆستایانی هەولێر ساڵی 1983-1984
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
یونس نەبیزادە
وێنە و پێناس
تەڵاخان خێزانی شێخ لەتیفی حەفید، ساڵی 1967
ژیاننامە
جەعفەر گەردی
ژیاننامە
محەمەد عەلی شێرۆ
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
شێخ ڕەزای تاڵەبانی بەپێنووسی چەند بنووسێک
پەرتووکخانە
ببن بە تیشک
پەرتووکخانە
کۆمەڵەی رەنجدەران بۆ کوردستانیە؟
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
کورتەباس
دەست
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
کورتەباس
لێکۆڵینەوەیەک دەربارەی کێشەکانی رەخنەی ئەدەبی ی کوردی
وێنە و پێناس
ئامەی جۆڵا لە ساڵی 1964
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
پەرتووکخانە
من هەبم یاخود نا .. ئەمەیە مەهزەلەکە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
خرۆشان و ڕامان
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
جووتە وشە
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
شەهید دڵشاد مەریوانی لە ساڵی 1965
کورتەباس
ڕوون کردنەوەیەکی وریلە
کورتەباس
لەڕوانگەی زمانەوانیەوە تێدا
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
تۆفیق تەیارە و تۆفیقی دەڵاڵ ساڵی 1955 لە سلێمانی
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
سادق بەهائەدین ئامێدی
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
سادق بەهائەدین ئامێدی
شەهیدان
جەلال شارەزووری - جەلال حەمە حسێن
04-03-2009
هاوڕێ باخەوان
جەلال شارەزووری - جەلال حەمە حسێن
ژیاننامە
مەهاباد قەرەداغی
30-10-2009
هاوڕێ باخەوان
مەهاباد قەرەداغی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
تاراوگە
02-06-2018
هاوڕێ باخەوان
تاراوگە
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
من هەبم یاخود نا .. ئەمەیە مەهزەلەکە
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
خرۆشان و ڕامان
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
شێخ ڕەزای تاڵەبانی بەپێنووسی چەند بنووسێک
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ببن بە تیشک
13-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کۆمەڵەی رەنجدەران بۆ کوردستانیە؟
13-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دیوانی ڕەواس
13-06-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
13-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
13-06-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
دۆزی ناسیۆنالی کورد، ئۆتۆنۆمی یا کوردستانێکی سەربەخۆ یا بڕیاری چارەنووس لە ئازادیدا و بۆ ئازادی
12-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
ڕەفیقی وێنەگر کە باس لە مێژووی خۆی و ستۆدیۆ ڕەفیق دەکات
12-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 518,448
وێنە 105,226
پەرتووک PDF 19,478
فایلی پەیوەندیدار 97,493
ڤیدیۆ 1,394
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
مامۆستایانی پەیمانگای ناوەندی مامۆستایانی هەولێر ساڵی 1983-1984
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
یونس نەبیزادە
وێنە و پێناس
تەڵاخان خێزانی شێخ لەتیفی حەفید، ساڵی 1967
ژیاننامە
جەعفەر گەردی
ژیاننامە
محەمەد عەلی شێرۆ
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
شێخ ڕەزای تاڵەبانی بەپێنووسی چەند بنووسێک
پەرتووکخانە
ببن بە تیشک
پەرتووکخانە
کۆمەڵەی رەنجدەران بۆ کوردستانیە؟
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
کورتەباس
دەست
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
کورتەباس
لێکۆڵینەوەیەک دەربارەی کێشەکانی رەخنەی ئەدەبی ی کوردی
وێنە و پێناس
ئامەی جۆڵا لە ساڵی 1964
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
پەرتووکخانە
من هەبم یاخود نا .. ئەمەیە مەهزەلەکە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
خرۆشان و ڕامان
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
جووتە وشە
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
شەهید دڵشاد مەریوانی لە ساڵی 1965
کورتەباس
ڕوون کردنەوەیەکی وریلە
کورتەباس
لەڕوانگەی زمانەوانیەوە تێدا
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
تۆفیق تەیارە و تۆفیقی دەڵاڵ ساڵی 1955 لە سلێمانی
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
فۆڵدەرەکان
وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژیاننامە - وڵات - هەرێم (لەدایکبوون) - باشووری کوردستان ژیاننامە - ڕەگەزی کەس - نێر ژیاننامە - جۆری کەس - وەرزشەوان ژیاننامە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست ژیاننامە - شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون) - سلێمانی ژیاننامە - نەتەوە - کورد ژیاننامە - لەژیاندا ماوە؟ - نەخێر ژیاننامە - هۆکاری گیان لەدەستدان - مەرگی سروشتی و نەخۆشی ژیاننامە - بیروباوەڕی سیاسی - ئیسلامی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.453 چرکە!