کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,161
وێنە
  124,131
پەرتووک PDF
  22,098
فایلی پەیوەندیدار
  126,005
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,947
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,577
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,732
عربي - Arabic 
43,964
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,635
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,529
Türkçe - Turkish 
3,830
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,121
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
1,000
وێنە و پێناس 
9,464
کارە هونەرییەکان 
1,710
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,968
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
780
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,053
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,156
شەهیدان 
11,930
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,730
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
908
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
928
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,483
PDF 
34,734
MP4 
3,835
IMG 
234,197
∑   تێکڕا 
274,249
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
هەرێمی کوردستان بەرەو کوێ دەبەن؟
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
هەرێمی کوردستان بەرەو کوێ دەبەن؟
هەرێمی کوردستان بەرەو کوێ دەبەن؟
=KTML_Bold=هەرێمی کوردستان بەرەو کوێ دەبەن؟=KTML_End=
#ئیبراهیم مەلازادە#
دوابەدوای بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی کە لە #21-12-2024# ڕاگەیەنران، هەرێمی کوردستان بەرەو کوێ هەنگاو دەنێت؟ ئایا حیزبەکانی کوردستان دەزانن هەرێمی کوردستان بەرەو کوێ دەبەن؟
دوای 70 ساڵ لە هەژموونی ئێراق بەسەر کوردستانی باشووەرەوە، دوای ڕاپەڕین و بڕیاری 688 ی پارێزبەندی و ناوچەی دژە فڕینی نەتەوە یەکگرتووەکان لە 1991، بەرەی کوردستانی توانی کۆنتڕۆڵی تەواوی ناوچەی سەروی هێڵی 36 و بەشێکی لە ناوچەکانی خواروی خەتەکە بکات و دەسەڵاتی حکومەتی هەرێم دابمەزرێنێت. بەڵام هەرزوو لە نەبوونی ڕوانگەیەکی نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی هەرێمی کوردستان، هەرێمەکە کەوتنە ناو زەلکاوی شەڕی ناوخۆ و بۆ ساڵانێکی زۆر لەجیاتی قۆستنەوەی ئەو دەرفەتە زێڕینە بۆ خەڵکی باشووری کوردستان، پارتی و یەکێتیی هەزاران لاوی کوردیان کردە قوربانی شەڕێکی پڕوپوچ و بێهودە و پێشکەوتنی هەرێمیشیان نەک هەر ڕاگرت، بەڵکوو بۆ دەیان ساڵ گەڕاندەوە دواوە.
دوای ڕووخانی دەوڵەتی ئێراق لە 2003دا، خەڵک ئومێدێکیان خواست کە لەمەودوا ئەقڵی کوردی هەراش بووبێت و بەرەو کامڵبوون هەنگاوی نابێت، بەڵام دیسان جووتە-حیزب لەسەر دوو ئاست شکستیان هێنا. ئاستی یەکەم، نەیانتوانی لە دۆخی نوێی دوای وێران بوونی ئێراق و نەمانی ڕژێمی #بەعس#، ئیدارەیەکی مۆدێرن بۆ هەرێم درووست بکەن و وەگەڕ بخەن و سەقامگیر بکەن و بیکەن بە نموونەیەکی باڵا لە ڕێکخستن و نیشتمانسازی و دەستپاکی و بیناکردنی دامودەزگا و دامەزراوەکان لەسەر کۆمەڵێک بەها و نۆرمی مۆدێرن، لەوانە: پارێزگاریکردن لە مافەکانی مرۆڤ و سیستەمی دیموکراسی و یەکسانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی، هتد. ئەوەی کە زۆر گرنگ بوو کە دەبوایە هەر زوو بکرایە، مۆنۆپۆلکردنی سەرچاوەکانی داهات و یەکخستنی هێزی پێشمەرگە و دامەزراوە ئەمنییەکان لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە، بە مەبەستی هەنگاونانی هەرێمی کوردستان لە دەسەڵاتی حیزبەوە بەرەو حوکمڕانییەکی مۆدێرن، لەلایەک و لەلایەکی دیکەشەوە، حیزبەکان چیتر نەبنە کەڵەگا بەسەر چارەنووس و ئاییندەی خەڵکی هەرێمی کوردستان و هەر کاتێک ویستیان پڕۆسەی سیاسیی هەرێم بوەستێنن. بەڵام لەجیاتی ئەوە هەر حیزبە و ناوچەیەکی بۆخۆی دابڕی و باشووری کوردستان لەڕووی کردەییەوە بوو بە سێ بەش، بەشی یەکەم لەژێر کۆنتڕۆڵی بەغدا مایەوە بۆ ئەوەی چارەنووسی بکەوێتە دەست میلیشیا جلڕەشەکانەوە. بەشەکەی دیکەش دابەشکرا لەنێوان زەرد و سەوز دا.
لە گۆڕەپانی ئێراقییشدا، لەجیاتی ئەوەی حکومەتی هەرێم ببێتە نوێنەر و دەمڕاستی خەڵکی کوردستان، حیزبەکان بۆ خۆیان چوونە بەغدا و ململانێی دوێنێی ناوخۆی هەرێمیان گواستەوە بۆ ئەوێ. لەجیاتی ئەوەی نوێنەرانی هەرێم لە بەغدا کار بۆ بەفیدراڵیکردنی دامەزراوەکانی بەغدا بکەن بۆ ئەوەی قەوارەی هەرێم مسۆگەر و پارێزراو بێت، هەرێمیان لەسەر سینییەکی زێڕ فڕێدایەوە بەردەم بەغدا. ڕوانگەی ستراتیجی ئەم دەسەڵاتە، ئەم دوو حیزبە، هێندە کوورتە، بۆخۆیان بوون بە هۆکارێک بۆ دامەزراندنەوەی ئێراق. ئێستا لایەکی ئەو ئێراقە بە حیزبە کوردستانییەکانەوە ماوەتەوە و بوون بە فاکتەرێک بۆ جوانکردنی دەستەڵات و شەرعییەتی ئەو سیستەمە سیاسییەی کە لەژێرەوە و لەسەرەوە بەتەواوی کەوتووەتە ژێر کۆنتڕۆڵی کۆماری ئیسلامی.
دوای ئەو هەموو شکستانە، تاکە ڕێگەیەک کە مابێت، دەبێت حیزبەکان ڕەخنە لەخۆیان بگرن، داوای لێبووردن لە خەڵکی کوردستان بکەن، بەخۆیاندا بچنەوە و پەیماننامەیەکی کۆمەڵایەتی-سیاسیی لەگەڵ یەک ڕابگەیەنن کە حکومەتی هەرێم بەرەو دامەزراوەیی ببەن و حیزب بەتەواوەتی دەست لە دامەزراوەکان بکێشێتەوە. دەبێت کارێکی جیددی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان بکەن و دوای هەڵبژاردنەکانیش، شەرعییەت و ناوەندبوون بە دامەزراوەکانی هەرێم ببەخشن، بەوەی کە مۆنۆپۆلی داهاتەکان و هێزە ئەمنییەکان بکات و هەژموونی خۆی لە تەواوی هەرێمی کوردستان پێڕەو بکات. ئینجا، نوێنەرایەتی خەڵکی هەرێمیش لە بەغدا ببێتە کاری حکومەت، نەک حیزبەکان. ئەو هەنگاوە، دەبێتە ڕێگاچارەیەک بۆ دەرچوون لە قوڕگی شەیتان و ڕزگارکردنی خەڵک و خاکی هەرێم و مانەوەی خودی حیزبەکانیش، ئەگینا قەوارەی هەرێم کۆتایی پێ بێت، بێجگە لە جاشایەتی و سەرشۆڕی و بەرپرسیارییەتی مێژوویی هیچی دیکە بۆ حیزبەکان نامێنێتەوە. [1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 275 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی سەکۆ - 24-02-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 24-02-2024 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 30-03-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 01-04-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 275 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.375 چرکە!