ناونیشانی بابەت: لە شەقراوێ لۆ نەمسای/ بەشی سی و حەوت
$لەسەر چ لە فڕقەی هونەری هەولێرێ دەرکرام؟$
نووسینی: #ڕزگار خۆشناو#
هەتا دەهات گۆرانیبێژەکانی گۆرانین لۆ تەسجیل کردن، مەشهورەبوون، بەران لەگەرەوان ئێک دوو مۆزیقاریش ناویان دەرکرد و ئەمن ئێکەک بووم لەو کەسانەی کە بە وەختەکی کەم زۆر ناوبانگی دەرکرد، چونکە بێجگە لە تەسجیلات و حەفلەی فەنیی فڕقەی هونەری #هەولێر#ێ، لەگەر #حەمە جەزا#ی ئیشمەکرد و حەفلە و تەسجیلاتنەکردن، لەگەر #فوئاد ئەحمەد# و #تەحسین تەها#ی ڕەحمەتی لەگەر ڕەحمەتی #شێرزاد عەبدولڕەحمان#ی کە بە چەند لەحن و ئیعدادکردنێ جارەکی دی هاتۆ مەیدانێ، یارمەتیی کاک سابیر عەبدولڕەحمانم دا بە دانانی چەند مەنەلۆجەکی.
هەروەها لەحنم لۆ ڕەحمەتی #جەلال سەعیدی# دانا، ئیعدادکردن لۆ عەبدولڕەحمان قوربانی، لەگەر موخرجی بەئیمکانییەت و برا و ڕەفیقم کاک #سەعدوون یوونس# ئیشم کرد و مۆزیقای مەسرەحییە و درامای (محەمەد و سێوێ)م دانا، لەگەر ڕەحمەتی مام فەتحوڵا چەن لاوکی تازەن تەسجیل کردن و موستەمڕ لە مجلە و جەریدەی کوردی، شتم لەسەر مۆزیقەیەنووسی و بێ حەد نیشاتم هەبوو زۆر عەجوول بووم.
هەر هەمان ساری 1979 لەگەر فڕقەی هونەری هەولێرێ و بە ناوی نەقابەی هونەمەندانی هەولێرێ، لە میهرەجانی نەقابەی هونەرمەندانی عیڕاقێ کە لە قاعەی (خولد)ی بەغدایێ کرا، مشارەکەن کرد. هەر لەو حەفلەی کاک #ئەنوەر قەرەداغی# کە لەگەر فڕقەی مۆزیقای سولەیمانی هاتبوو، داوای لێ کردم کە پێکڕان پارچە مۆزیقایەکی کە بە خۆی داینابوو، لەو میهرەجانەی عەزف کەین! ئەمنیش فکرەکەم زۆر بە در بوو، چونکە ئەو وەختی، عیلاقەی شارەکان لەگەر ئێک باش نەبوو - ئەوان ئەگەر هەولێریەکان لە سولەیمانی دیتبا، دەیانگۆت: زێڕە! هەولێریش بە سولەیمانیەکانیانەگۆت؛ خشەی دێ! - ئەمنیش پێم گۆت، زۆر باشە، ئەمن وەکوو عزووی ئەو فڕقەی، پێیانەرێم بزانم چا رێن! بەران فکر ناکەمۆ، مانیعەتیان هەبی و برێن لەگەری لێمەدە.
ئەمنیش بە کاک وریا ئەحمەدم گۆت کە مەسئوولی فڕقەی بوو! ئەزانن چی گۆت؟ گۆتی: دەبی ئیجتیماعی لەسەر بکەین، بەو قسەی زۆر تووڕە بووم، گۆتم لۆ ئەنگۆ ئومەم موتەحیدەنە قەراری لەسەر دەرکەن؟ گۆتم: باشە ئەگەر کاک ئەنوەر بە توی گۆتبا و داوای لە تو کردبا، ئەو وەختیش هەر ئیجتیماع و لەسەر دەکرد! باشە بڕۆ بە کێ دەرێی برێ، بەران ئەوەی باش بزانە، موافیق بن یا نەبن، ئەمن هەر لەگەری لێدەدەم.
گەرچی پڕۆڤەشم لەگەری نەکردبوو، بەران هەر سەرە دێڕەکەی مۆزیقەکەی بە زار لۆ گۆتم، گۆتم: تەواو! کاک ئەنوەر و ئەمن و ئیقاعەک (زەرب) وا باشن لێدا، دەتگۆت حەفتەک پڕۆڤەن لەسەری کردیە! زۆر بە دری خەرکی بوو، کاک ئەنوەریش زۆر درخۆش بوو زۆر مەمنوون بوو. پاش گەڕانەوەن بە حەفتەکی، ئەمنیان لە فڕقەی هونەری هەولێرێ دەرکرد. ئەمن دەمزانی کە لە هەنجەتەکیەگەڕان! بەران دەرکردنم لەو فڕقەی مەعنای ئەوە نەبوو کە ئەمن نیشاتم خەلاس بوو، نەخێر ئەمن هەر مستەمڕ بووم.
پاشەوەی لە فڕقەی نەمام، مەجالم لۆ ئیشکردنێ زیاتر بوو، چوومە ئەمانەی سەقافە و لاوان کە لەسەر 60 مەتری لە سێ تاقان بوو، چوومە کن سکرتێری ئەمین عامی، گۆتم: هاتیمە مەوعیدەکی لۆ مقابەلەی ئەمین عامی وەرگرم. ئەویش گۆتی: باشە، لەوانەیە ئەویش ئیشی بە تو بی.
لۆ حەفتەی پاشی وی مەوعیدەکی لۆ دانام و چووم.
زۆر ئیحتیڕامی گرتم و گۆتی: ئەتەوێ چت لۆ بکەم؟ ئەمنیش گۆتم، یەک ڕەجام لە جەنابت هەیە، ئەویش ئەوەیە کە ئەمن وەکی کەسەکی خەریج مەعهەد و بە موئەهیلات، حس دەکەم کە دائیرەی سەقافەی جەماهیری، جێی من نیە و لەوێ ناتانم باش خزمەتی ئەو شارەی بکەم. گۆتی: باشە حەزت لە کێندەرە؟ گۆتم ئەگەر بکرێ نەقلی (مەرکەز شەباب)م کەی، گۆتی: هەر ئۆندە؟ بەسەرچاو! ئەوجا گۆتی: ئەمنیش داوایەکم لە تو هەیە!
گۆتم: فەرموو ئەمر کە.
گۆتی: وەک و مۆزیقارەکی جحێر و مەشهوور، ئەزانم زۆر شتت پێکرێ، بەران نزانم ئەگەر ئەمن ئەو وەفدانەی موشارەکەی موئتەمەری مۆزیقای وەتەنیەکەن لە بغدایێ، بینمە هەولێرێ، پێتەکرێ مەعڕەزەکی ئالاتی مۆزیقەی کوردی بە فەترەکی کم تەرتیب بکەی و بێجگە لەوەش ئێوارەکیش محازەڕەکی لەسەر مۆزیقەی کوردی و مەقام و ئالەتەکان حازر کەی و تەقدیم کەی؟
گۆتم: بەران جەنابت دەزانی خاسەتەن مەعڕەزی ئالاتی مۆزیقای و کڕین و خڕکردنەوەی، پارەی لازمە!
گۆتی: پارە هیچ موشکیلە نیە و چەندی کرد، لە حیساباتی پارەکەی وەرەگری
گۆتم: باشە قۆری لێ هەرەکەم و بەتەمای خوای“
زۆر مەمنوونی بووم و خواحافیزیم لێی کرد و ئەویش دیار بوو زۆر مەمنوون بوو، دری زۆر خۆش بوو.
ئەمن لای وی موەزەفەکی زۆر گچکۆکە بووم، بەران ئەو مەعامەلەی لەگەر من ئۆندە باش بوو، ئۆندە ئیحتیڕامی دەگرتی و فەنان لەکنەوی شتەکی گەورە بوو، بەرامبەری حست نەدەکرد کە ئەو دەرەجەی وەزیری هەیە، زۆری نەبرد نەقری مەرکەز شەبابی بووم و لەوێ دەستم بە ئیش کرد، بەران دەوامم بووە پاشنیوڕانان، سعات سێ هەتا سعات نۆی، بەران زۆربەی ڕۆژەکان دەوامم لە چار پێنج سعاتی تێناپەڕی، چونکە دەورەمەکردنۆ و هەندەک جار، شەوان حەفلەن هەبوون و هەندەک جاران، پاش دوو سێ سعاتی ئەچوومە نەقابەی هونەرمەندان و نیو سعات، سعاتەکی لەوێ بووم و پاشان شۆڕەبوومۆ لۆ نادی موەزەفین، یا نادیەکانیدکە.
هێشتا هەر مایتی...[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!