گایەک نێکە، دوو جلان لێکە.
نێک: شتی چاک (فەرهەنگی خاڵ)، جل: کەلوپولی سەر پشتی باربەر (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، واتە: جوتیار دەبێت گایەک بەجوانی بەخێوبکات، پاشان کەلوپولی لێباربکات یان نیروئامووری بخاتە سەر پشتی، بۆ کەسێکی شکستخواردوو بەکارێت کە کارێک نەتوانێت ئەنجامبدات، سەرباری بخەنەسەر. [1]