گۆزەی سوور و ئاوی شەویی، ئاغا و کرمانج ڕێکناکەوی.
گۆزە: دەستکارێکی کەلەپووریی کوردییە، لە قوڕ دەرووستدەکرێت و سووردەکرێتەوە، ئاوی تێدەکرێت و فێنکی دەکات، ئاوی شەویی: بە ئاوێک دەوترێت کە بخرێتە بەر فێنکی شەو و سار بێت، دوو جۆر ئاوی جیاوزی ساردن، ئاغا: مەبەست لە دەسەڵاتدارە، کرمانج: مەبەست لە کوردە کە پێکەوە هەڵناکەن و دژی یەکن. بۆ دوو شت بەکاردێت کە لەبنەڕەتەوە دژی یەکتر بن.[1]