گوجیلەی سەی لە زکی نامرێ.
گوجیکە: مەبەست لە بێچووی ساوای سەگە (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، سە: سەگ. زک: سک. واتە: سەگ بێچووەکانی لە سکیدا نامرن، بەڵکوو دەزێ و لەدایکدەبن، سەگ ئاژەڵێکی بەوەفایە لە کوردەواردا، شوانکارەی کورد ڕایدەگرێت، مەبەست لەوەیە کەسێک کە بەوەفابێت، منداڵەکانیشی پەروەردەی وەردەگرن و وەک خۆی دەردەچن.[1]