لە بەرازیان پرسی، بۆچ ڕۆژ دیار نیت، وتی: چونکە شەو کردە و باشم.
بەراز: ئاژەڵێکی کێوییە لە گەرمیان و کوێستانی وڵاتی کوردەواردا هەیە، سرووشتی وایە کە ڕەگی دار و دەوەن دەخوات، بۆیە بە شفرەکانی زەوی دەکێڵێت و کێڵگە وێران دەکات، زیاتر ئەو کارە بە شەو ئەنجام دەدات. مەبەست لەو کەسایەتییانەیە کە ڕەفتار و کرداریان بە ئاشکرا دیار نییە، لە شەودا دەستوەشێنن و کارە خراپەکانیان بەنادیاریی دەمێنێتەوە. [1]