لە گۆلکی بەستراوە بدە، گۆلکی بەرەڵا ئاقر دەبێ.
گۆلک: گوێرەکە. ئاقر: ئاقڵ بەهۆشوگۆش. گوێرەکەی بەستراوە کوتەک بخوات، گوڕەێرەکەی بەرەڵاش ئاقڵ دەبێت، واتە: ئەو کەسانەی لەبەردەستدا ئیش دەکەن، گەر یاسا و ڕێسای کار توندوتۆڵ بێت، ڕێکوڕەوان دەبنەوە، ئەوە ئاماژەیە بۆ کەسانێک گەر بیانەوێت بێن هەمان کار بکەن، مەبەست لەوەیە جلەوی کار توند بگرە، ناکەس لە دەوروبەرت بەهۆش دێت و هەڵەت بەرانبەر ناکات.[1]