کابان بەجارەکی خێی تێنەکەی
خەیات بەجارەکی زیێ کراوی نەکەی
کابان: مەبەست لە ژنی ماڵە. خێ: خوێ. واتە: کاتێک ژنێک لە ماڵدا چێشت لێدەنێت، گەر بەیەکجار خوێ بکاتە ناو چێشتەوە، لەوانەیە سوێر دەرچێت، دەبێت هێواش هێواش خوێی تێبکات، تا تام دەگرێت، بۆ ئەوەی سوێر دەرنەچێت، خەیات: بەرگدروو. زی: یەخەی کراس. واتە: دەبێت بەرگدروو لە پێوانەی بەرگدا یەخەی مشتەری نەکاتەوە. مەبەست لەوەیە کە هەر کارێک شایەنی ئەنجامدان بێت، دەبێت مرۆڤ تێدا لەسەرخۆ بێت. [1]