کەری پێگام و لێی لە هۆرەی دەهۆری دام.
کەر: لە کوردەواردا بە ئاژەڵێکی بێ گۆشوهۆش ناسراوە. کەر بە کەسی نەزان و بێ زانەکیی چوێنراوە، هەندێک کەس لە کۆمەڵگەدا بۆ خۆلیا و ئارەزوو یان بۆ مەبەستی دیاریکراوی خۆیان، کەسانی نەزان فریودەدەن و کارێکی ناجۆری پێ ئەنجامدەدەن و ئابڕووی دەتکێنن، واتە: کاری خراپە بە کەسێک ئەنجامدەدات و لێشی دەکات بە هەڵا. [1]