ئاو سەرچاوەی شلێو بێت، بناوانی شلێوە.
شلێو: لێڵ (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، بناوان: بەو شوێنە دەوترێت کە سەرەتا ئاوی لێوەدێت وەک ئەستێرک، واتە: سەرچاوەیەک گەر لێڵ بێت و ئەستێرکی لەبەریدا درووستدەکرێت ئەو ئاوەی تێدا کۆدەبێتەوە هەر لێڵە. کارێک سەرەتاکەی هەڵە بێت، بێگوان کۆتاییەکەشی خراپ دەبێت و خاوەنەکەی تووشی زیان دەبێت.[1]