ئەوەی لەسەر بەڕەی خەڵکی بێ، هەڵتەکاوە.
بەڕە: ڕاخەرێکی کەلەپووریی کوردییە، جۆڵا بە ئامێری تەون درووستی دەکات. کاتێک بەڕە پیس دەبێت، خانمانی کورد دەیتەکێنن و هەرچی لەسەر بێت لێیدەبێتەوە، ئەوە چوێنراوە بە کرێچی کە لە ماڵی خەڵکیدایە، خاوەنماڵ کەی ئارەزوو بکات، ئیزنی دەدات، مەبەست لەوەیە کەسی کرێچی هەمیشە کۆڵبەکۆڵە، جێگەیەکی هەمیشەیی نییە تێدا بژیی.[1]