ئەگەر مێروو ئەجەلی هات، باڵی پێوەدێت.
ئەجەل: مەبەست لە چرکەساتی مردنە. مێروو: مەبەست لە مێروولەیە کە لە دۆخێکی تایبەتیی بایۆلۆجیدا، باڵدەگرێت و دەفڕێت. پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە هەر کەسێک لە کێش و تەرازووی خۆی دەرچوو سەری لێتێکدەچێت و لەناودەچێت، مێروولە کاتێک باڵی لێدەڕوێت و دەفرێت، لە ئاسماندا باڵندەکان دەیخۆن و کۆتایی بە ژیانی دێنن.[1]