دەوڵەمەند لە جۆخینێ، فەقیر لە جۆخینێ.
جۆخین: مەبەست لەو جێگەیەیە لەسەر کێڵگە خۆش دەکرێت و خەرمانی تێدا کۆدەکرێتەوە، فەقیر: هەژار. واتە: دەوڵەمەند یان هەژار هەریەکەیان ئاگای لە سامانی خۆیەتی، مەبەست لەوەیە هەر کەسێک بەپێی سامان و داهات، پێگەی کۆمەڵایەتی لە کۆمەڵگەدا دیاریی دەکرێت. [1]