پیاو ئەگەر فەقیر بوو، لە خزمی دوور و کۆنەقەرز دەپێچێتەوە.
فەقیر: هەژار یان نەدار. کۆنەقەرز: بە قەرزێک دەوترێت کە لەلای کەسێک بێت و ڕۆژگاری بەسەردا تێپەرێبێت و نەیداتەوە. مەبەست لەوەیە پیاو ئەگەر بەهۆکارێک مایەپووچ بوو، دەفتەری قەرزی هەڵدەداتەوە یان خزم و کەسوکار بەسەردەکاتەوە بۆ ئەوەی شتێک پارەی دەستبکەوێت.[1]