خۆ لە ژنە عەرەبەکە نین
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (خۆ لە ژنە عەرەبەکە نین)، بۆ جیاوازی کردن لەنێوان ئەندامانی یەک خێزان و خێڵ و هۆز لەلایەن سەرۆک خێزان و سەرخێڵەوە کە نادادپەروەری لێ بکەوێتەوە، ئەوانەی جیاکاریان بەرانبەر کراوە بەتەوسەوە دەڵێن: خۆ لە ژنە عەرەبەکە نین.[1]