خۆ لە زڕ داکێ نین
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (خۆ لە زڕ داکێ نین)، دەوترێت: خوشک و برای لەیەک دایک و باوکین، وتراویشە: زڕ برا و زڕ خوشکن، زڕە هەر زڕەی لێوەدێت، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک لەناو کۆمەڵێک هەست بکات غەدر و ستەم یان نادادپەروەری لەگەڵدا دەکرێت دەوترێت: خۆ لە زڕ داکێ نین.[1]