بە قونی پشی دەخواتەوە
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (بە قونی پشی دەخواتەوە)، کەسێک لە ترسان هەناسەی (پشی، پشوو) لە خۆی بڕی بێت یان نیگەرانی و دوو دڵییەکی زۆری هەبێت پێی دەوترێت: بە قونی پشی دەخواتەوە.[1]