مار ئەڵێ: لە من گاز، مشک دەڵێ: لە من باز.
هەر بوونەوەرێک لە سرووشتدا بەشێوەیەک درووستبووە کە توانای بەرگری هەیە، هیچ گیانلەبەرێکی زیندوو نییە کە بێبەرگری بێت، مەبەست لەوەیە مار چەکی بەرگری پێوەدانە، ژەهر دەڕژێتە جەستەی دوژمنەکەیەوە، هەروەها مشک چەکی بەرگری بازدان و هاڵهاتنە. [1]