ماڵ گسکی ئەوێ، گسکیش بەن.
گسک: دەستکارێکی کەلەپووریی کوردییە، بۆ گسک لێدان و خاوێنکردنەوەی ماڵ بەکاردێت، بەن: هەودایەکی بادراوی ڕێسراوی باریکە، بۆ بەستنی شت بەکاردێت، یەکێک لەو شتانەی پێی دەبەسترێت گسکە. مەبەست لەوەیە کە لە ژیاندا هەموو شتێک کۆمەڵێک پێویستی هەیە، لەکاتی دیاریکراودا پێوسیتتەکانی خۆی دەوێت. [1]