ماڵتان ئەڵێی هەلاج گسکی داوە.
هەلاج: پیشەیەکی کەلەپووریی کوردەوارە، بۆ کەسێک بەکاردێت کە دۆشک و پشتی لۆکە یان خوری شی دەکاتەوە، گسک: دەستکارێکی کەلەپووریی کوردییە، بۆ خاوێنکردنەوەی ماڵ بەکاردێت، کاتێک هەلاج دۆشەکێکی لۆکە دەکاتەوە، ژوورەکە پڕ دەبێت لە لۆکە، دوای تەواوبوون جوان گسکی دەدات، بۆ ماڵێک بەکاردێت کە هیچی تێدانەبێت و چۆڵ بێت. [1]