ماڵی بێ حەوش، وەک لینگی بێ شرواڵە.
حەوش: بە جێگە بەتاڵە دەوترێت کە لە بەردەم چەند ژوورێکی خانوودا دەور درابێت، لینگ: قاچ. شرواڵ: بەرگی خوارەوەی جلوبەرگی کەلەپووریی کوردییە، پیاون دەیپۆشن، واتە: کەسێک بەرگی لەبەردا نەبێت، تەواوی جەستەی دیار بێت، ئەوە دژی نەریتی کوردەوارە، وەک ئەوە وایە ماڵێک حەوشی نەبێت و بەرەڵا بێت، هەموو کەسێک ژوورەوە ببینێت. بە کەسێک دەوترێت کە هەموو هەڵسوکەوتێکی لەبەرچاوی خەڵکی بێت. [1]