نامەیەکی میر کامەران بەدرخان
وەک زۆر کەسی دی، منیش زۆر ساڵان زۆر نامەم
بۆ هاتوون و هێندێکیانم لا ماون . ئەگەر هەلومەرج
جیاوازبوونایە و شوێنێکی تایبەتی ئارشیفی نەتەوایەتی
هەبوایە تا ئەوانەیان تێدا بپارێزرانایە، دەکرا هێندێکیان
ڕۆژێک بۆ هێندیک کاری ئاکادیمی بەکەڵک بوونایە،
بەڵام کە شتی وەها لە ئارادا نیە، ئیتر پەیتا- پەیتا
فڕێیاندەدەم، چییان لێ بکەم .
ئەمە وێنەی نامەیەکی میر کامران بەدرخانە، بە تاریخی
16ی 4ی 1978، کە لە وەڵامی نامەیەکمدا بۆیناردم، تێدا
دەڵێت : بێگومان هۆن دزانن کۆ ل تورکیایێ، کێم و زێدە،
سەربەستی کەتییە دەستێن برایێن مە .
لێ چار کۆڤارێن کوردی دەردکەڤن .
میر بەوە شادە کە ئەو ساڵە چوار کۆڤاری کوردی لە
تورکیا دەردەچن و، ئەوە کەم تا زۆر بە سەربەستییەک
دەبینێت کە کەوتووەتە دەستی براکانمان.
=KTML_Bold=دەقی نامەکە :
پاریس 16ی4ی 1978
هەڤالی هێژا
نامەیا وە، ب زمانێ مە یێ شیرین نڤیساندی،
گهایە دەستێ من و دلێ من بێ پایان شا بوویە .
هێڤیا منە کۆ ل هۆللاندایێ راحەتی و پێشڤەچوون
دێ ببە پارا وە .
بێ گومان هۆن دزانن کۆ ل تورکیایێ، کێم و زێدە،
سەربەستی کەتیە دەستێن برایێن مە .
لێ چار کۆڤارێن کوردی دەردکەڤن .
خوەشیا وە دخوازم .
ک . بەدر- خان=KTML_End= [1]
لە فەیسبووکی مامۆستا #شێرکۆ هەژار موکریانی# (Sherko Hejar) وەرگیراوە.
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=