مەڕ لە مێگەل دابڕێ، سوک و ڕسوا دەبێ.
مێگەل: کۆمەڵێک مەڕە کە شوان دەیانبات بۆ لەوەڕ. مەبەست لەوەیە مەر لەناو مێگەلدا پارێزراوە و لە جێگەی باش دەلەوەڕێت، لە مێگەل داببرێت، هەم برسی دەبێت، هەم ئەگەری هەیە گورگ بیخوات. واتە: مرۆڤە لە خزم و خوێشی خۆی دوور بکەوێتەوە، سەرگەردان و بێکەس دەبێت. [1]