ناو: ڕێبوار
نازناو: ڕێبوار بەکرەجۆیی
ڕۆژی لەدایکبوون: #01-07-1969#
شوێنی لەدایکبوون: #بەکرەجۆ#
$ژیاننامە$
ڕێبوار بەکرەجۆیی لە ڕێکەوتی 01-07-1969 لە بەکرەجۆ لە شاری #سلێمانی# لەدایک بووە و هەر لەوێش خوێندوویەتی، بەڵام دوای ساڵی 1995 لە #قەڵادزێ# وەکوو مامۆستا دامەزراوە و لەوێ نێشتەجێ بووە، دەرچووی پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانی سلێمانییە لەنێوان ساڵانی 1993-1994 لە بەشی عەرەبی و کۆمەڵایەتی، پاشان سەرپەرشتیاری بنەڕەتی (زمانی عەرەبی)یە لە ناوچەی #پشدەر#. ماوەیەک پێشمەرگە بووە و چالاکوانی سیاسیش بووە، یەکەم بەرهەمی لە گۆڤاری #کازیوە#ی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بڵاوکردۆتەوە، بە ناونیشانی (خوێندکار و خوێندکاری ڕۆشنبیر) لە ساڵی 1994. توانای وەرگێڕانی زمانی عەرەبی بۆ کوردی هەیە، دەیان بابەتی سیاسی، ئەدەبی ، زانستی و چیرۆکی لە ڕۆژنامە و سایتە عەرەبییەکانی وەک ئەلشەرق ئەلئەوسەت (الشرق الاوسط) وەرگیراوە. بۆ نووسینی هۆنراوەەکانی زیاتر ڕێچکەی #شێرکۆ بێکەس# و #عەبدوڵڵا پەشێو#ی وەرگرتووە.
=KTML_Bold=بەرهەمی چاپکراوی:=KTML_End=
1-بانگەواز، نامیلکەی شعری، چاپەمەنی بابان، سلێمانی.
2-#دەروازەکانی پەروەردەیەکی درووست#، پەرتووکی پەروەردەیی، چاپی یەکەم، چاپخانەی شنیار، قەڵادزێ، 2008.
3-#چەند چیرۆکێکی فۆلکلۆریی ناوچەی پشدەر#، چاپی یەکەم، چاپخانەی ئاراس، #هەولێر#، 2008.
4-#ئەزموون و ئەنجام#، بەدواداچونی پەروەردەیی، چاپی یەکەم، چاپخانەی کەمال، سلێمانی، 2014. [1]