بۆن دڕنی لێ دێ
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (بۆن دڕنی لێ دێ)، دڕن: چڵک و بۆنی گرانی لەشە لە مرۆڤدا، بۆنی تەگە و نێری لە کاتی پەڕین و تێ بەرداندا لە ئاژەڵدا، ئەگەر کەسێک پیس و پەرۆس و پۆخڵ و بۆن ناخۆش بێت بەهۆی چڵکەوە پێی دەوترێت: بۆن دڕنی لێ دێ.[1]