تۆز بەری عاسمانێی گرتییە
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (تۆز بەری عاسمانێی گرتییە)، کاتێک قەرەباڵغی و جەنجاڵییەکی زۆر هەبێت یان شەڕوشۆڕێکی قوورس و گەورە هەبێت و کەس بەکەس نەبێت و تیری تێ نەچێت دەوترێت: تۆز بەری عاسمانێی گرتییە.[1]