خین بەری چاوی گرتییه
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (خین بەری چاوی گرتییه)، خوێن بەری چاوی گرتووە، کەسێک بە گێچەڵ و شەڕانگێز و بەگۆنگەر و سەر بەگۆبەند بێت و لەشەڕێ بگەڕێت و زۆر توڕە و گرژ و مۆن دەرکەوێت پێی دەوترێت: خین بەری چاوی گرتییە.[1]