دار و بەردە لە دەستی بەدادە داده
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (دار و بەردە لە دەستی بەدادە داده)، کەسێک بەهۆی کارە نابەجێیەکانییەوە هەموو کەس گلەیی لێ بکەن و بێزاری خۆیانی بۆ دەربڕن لە کوردەواریدا دەوترێت ئەو کەسە دار و بەرد لەدەستی بەدادە دادە، یان دار و بەرد لێی بێزارە.[1]