هەتا سبەینێ سەد سەر بە کڵاو دەبێ یان سەد سەر بێ کڵاو دەبێ.
کڵاو: لە کوردەواردا بەو دەستکارە دەوترێت کە دەکرێتەسەر، ژنان لەگەڵ سەروبەست و پیاوان لەگەڵ مشکیی و شەدەدا دەیبەستن، واتە: کەسی زیندوو کڵاو لەسەر دەنێت، هەتا سەد کەس دەمرن، سەدی تر لەدایکدەبن و کڵاو لەسەر دەنێت، مەبەست لەوەیە لە کۆمەڵگەدا ژیان بەردەوامە، چەند دەڕوات، ئەوەندە دێت. [1]