هەنگر هەمبانەی پەتێ، کێشکە لەبن سەبەتێ، بمرە بەوی خەفەتێ.
لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا هەموو کەسێک پێگەیەکی کۆمەڵایەتی هەیە، هەندێک پێگەی بەرزە و هەندێک پێگەی نزمە، لەبەر ئەوەی ململانێی چینایەتی پێگەی مرۆڤەکان دیاریی دەکات، کێشە لەنێوانیاندا درووست دەبێت، بۆ کەسێک بەکاردێت کە بە کار و ڕەفتاری نەیارەکانی دڵی بتەقێت و لە خەفەتا بمرێت.[1]