بنوو نەجار وەک جار، خوایەکە و دەرکە هەزار.
پێشوان دەگێڕنەوە و دەڵێن: جارێک سوڵتان مەحمود ڕقی لە دارتاشتێک هەڵدەستێت و ئێوارە وەخت پێی دەڵێت: ئیمشەو تا بەیانی بارێک ئاردەدارم دەوێت، دارتاش بێتاقەت دەبێت، شەو ژنەکەی دەڵێت: پیاوەکە وەرە بنوو، خوا لە سوڵتان مەحمود گەورەتر، بەیانی لەگەڵ زەردەی خۆردا، پاسەوانەکەن بەدوای دارتاشدا دێن، منداڵەکانی دەست بە گریان دەکەن، کاتێک دەرگا دەکەنەوە، پاسەوانەکان دەڵێن: پاشامان مردووە، هاتووین بەدواتدا، تابووتی بە دار بۆ درووستبکەیت. [1]