بزنەگڕوێ ئاو ناخواتەوە تا نەجێتە سەرچاوێ.
بزنەگڕوێ: بە بزنێک دەوترێت لە ئەنجامی نەخۆشی گەڕ بووبێت و مووی جەستەی هەڵوەری بێت. سەرچاوە: بەو کانیانە دەوترێت کە دوازدە مانگ ئاوی پێدادێت و وشک ناکات، مەبەست لە کەسایەتی خراپ و نالەبارە، لە ژیاندا شتی باش نەبێت نایەوێت و پێی رازی نییە. [1]