ناونیشانی پەرتووک: گیانبازی
ناوی نووسەر: #عەبوو ڕاوەند#
شوێنی چاپ: #هەولێر#
چاپخانە: دیجیتاڵ
دەزگای پەخش: #ژنەفتن#
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: یەکەم
شیعر لای من بگرە زیاتر لە ڕۆمان پێویستی بە ئێمە یا هەموومان یا تەواوەتی کۆمەڵگە و ڕووداوەکانی هەیە، شیعر هیچ کات بە تەنیا بەرهەمی یەک کەس یا شاعیر بە تەنیا نییه. شیعر لای من نە تەنیا ئیلهام نییە تەنانەت لە زەمیری ناوشیاری مرۆڤیشەوە سەرچاوە ناگرێ، ئێمە لە دنیا و سەردەمێکدا ئەژین کە هەموو شتێکمان ئەزموون کردووە، بۆیە هەوڵم ئەوە بووە تەنیا ئەو ئەزموونانە لەناو زمان و نووسیندا ئەزموون بکەم و کەشێکی هونەری پێ بدەم و قووڵتریان بکەمۆ. ئەم شیعرە ئێمەین کاتێک یەکتر ئەناسین، پێکەوە ئەخەوین، قسە دەکەین، شۆڕش دەکەین، ئەمرێن، خەیانەت دەکەین، سیخوڕی دەکەین، بێتاقەت دەبین …، شیعر ئێمە یا هەموومانە بەڵام ئەو هیچ ئەزموون و بیرەوەرییەکی خۆی بیرنەچووەتەوە، شیعر ئێمەین، بەڵام خۆمان ناناسینەوە تێیدا، هەست بە خۆمان دەکەین لە توێی وشەکاندا وەک ڕۆح و تارماییەک. ئەم شیعرە تارماییەکە لە گشتمان، لە ژیانێک کە بیرمان چووەتەوە. [1]
عەبوو ڕاوەند