شێر لە تەپوتۆزی ڕێوی ناترسێت.
شێر لە ئەفسانەی کوردەواردا بە دەسەڵاتدار و پاشای دارستان ناسراوە، هەروەها ڕێوی بە فێڵباز و لە بنەوەبڕ باسی لێوەکراوە، هەرگیز شێر لە فڕوفێڵی ڕێوی نەترساوە. مەبەست لەوەیە کەسی هۆشیار و بە ئەزموون، لە پرتەوبۆڵەی ناکەس ناترسێت و گوێی ناداتێ. [1]