مانگا نییە بمژێ، مێردە نییە بکوژێ.
مانگا ئاژەڵێکی گرنگە لە کۆمەڵگەی کوردەواردا لەمێژەوە ناسیویانە و بۆ شیر و گۆشت ڕایدەگرن، هەروەها گوێرەکە هەتا گەورە دەبێت هەر شیری دایکی دەخوات، مەبەست لەوەیە لە کۆمەڵگەدا کەسانێک هەن تا کۆتایی ژیانیان بەڕەبەنی دەمێننەوە، واتە ژیانی هاوسەرگیریی پێکنایەنن، بۆیە کێشە و گرفت ماڵ و مێرد و منداڵیان نییە.[1]