ئەم زاتە کە ماڵ مودیری #هەولێر#ە
ئەم زاتە کە ماڵ مودیری هەولێرە
هەم سەییدە، هەم شاعیرە، هەم چاوتێرە
بۆ ئێوەیە ئەم ڕوباعییەی نووسیوە
مەمنوونم ئەگەر کەو شک ئەبەن بینێرە
***
بەندە کە دەمێکە لێرەم و میوانم
پەیوەندی جەنابی «سافی»ی ئێرانم
یەعنی بە ئومیدی زیارەتی دانیشتووم
ڕۆح هاتە دەرێ، کەچی نەهات جانانم
سەرچاوە: #دیوانی بێخود#
هۆزانەوان: #بێخود#. [1][2]