ئەی قەبری تیرە ئەحمەدی حاجی ڕەحیمی کورد
ئەی قەبری تیرە، ئەحمەدی حاجی ڕەحیمی کورد
گەنجێکی سەربەمۆرە کلیلی بە تۆ درا
تۆش بۆ خوا، قوسوور مەکە، قوربان لە خزمەتی
یەعنی بە ڕۆژ هەتاوی سەری بەو، بە شەو چرا
تەئریخی کۆچی موعجەمی ئەم سەترە کافییە...
لاوێکی بەرزی وا لە غەریبی شەهید کرا
سەرچاوە: #دیوانی بێخود#
هۆزانەوان: #بێخود#. [1][2]