بی حەمدیللا لەسەر تەعمیری مزگەوتی عەبابەیلێ
بِحَمدِ الله لەسەر تەعمیری مزگەوتی عەبابەیلێ
جەنابی شێخ کەریمی ئالی شێخ مەحموود سوباتی کرد
بە باڵی إِنَّما يَعْمُرُ کە گەییە ئەوجی مَنْ امَنَ
امان الله لە داخ ئیحسانی ئەو ڕۆحی شکاتی کرد
أبو صادق لەپاش فەتحی عیبادەت خانەیێکی وا
بە خەرقەی شاڵی تورمەی مەغفیرەت یەزدان خەڵاتی کرد
عورووجی چونکە حەسری پیاوەتی و ڕەددی مَظالِم بوو
لە عەرشی ئیزەدیدا بۆیە ئیخلاسی سوباتی کرد
ڕەفیقان ساڵی تەعمیر و وەفاتی شێخیان پرسی
کە مەسجید کەی تەواو بوو؟ کەی ئەویش تەرکی حەیاتی کرد؟
موئەرریخ، یەعنی بێخود جەوهەری ئەم میسرەعەی فەرموو:
لە دوای ئیتمامی ئەم مزگەوتە زوو موحسین وەفاتی کرد
لەباتی جائیزەم بەندەش دوعای عەفووم ئەوێ یەعنی
لەوەی لەم جێگەدا تەدریس و تەهلیل و سەڵاتی کرد
سەرچاوە: #دیوانی بێخود#
هۆزانەوان: #بێخود#. [1][2]