#نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی ئێراق لە #بەغدا# کۆبوونەوە.
ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەسەردانێکی فەرمیی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکایەتییەکانی ئێراقی فیدڕاڵ و ھێزە سەرەکییەکانی ئیدارەی دەوڵەت، گەیشتە بەغدا.
دوای گەیشتنی بۆ بەغدا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کە شاندێک یاوەری دەکەن، لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی فیدڕاڵ، کۆبوونەوە، کۆبوونەوەکە پەیوەستە بە پەیوەندییەکانی نێوان #هەولێر# و بەغدا، بەتایبەت پرسی شایستە ماف و داراییەکانی ھەرێم و سەردانی شاندی باڵای فیدڕاڵ بۆ ئەمریکا و لێکنزیکبوونەوەی زیاتری ھەولێر و بەغدا و بابەتی ھەناردەی نەوت و چەندان تەوەری تر.
بڕیاریشە لە دوای ئەم کۆبوونەوەیە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ چوارچێوەی ھەماھەنگی کۆبێتەوە. [1]